دۆزینەوەیەکی وێنەیی لێکۆڵینەوە چل ساڵەییەکانی سوپەرکۆنداکتەر دەخاتە ژێر پرسیارەوە
وێستگە ستایل-
دۆزینەوەیەکی وێنەیی لێکۆڵینەوە چل ساڵەییەکانی سوپەرکۆنداکتەر دەخاتە ژێر پرسیارەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
زانایانی زانکۆی وارویک بۆیان دەرکەوتووە کە مادەیەکی لەڕادەبەدەر گەیەنەر (سوپەرکۆنداکتەر) کە ٤٠ ساڵە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت، پێکهاتەیەکی ناوەکیی زۆر ئاڵۆزتری هەیە لەوەی پێشتر باوەڕی پێدەکرا.
ئەم ماددانە بەبێ هیچ بەرگرییەکی کارەبایی وزە دەگوازنەوە و گرنگن بۆ سیستەمی کوانتەم، وێنەگرتنی تیشکیی پزیشکی و کەرتی کارەبای داهاتوو.
بە بەکارهێنانی تیشکی سێ ڕەهەندی پێشکەوتوو دەرکەوتووە کە ڕیزبەندیی ئەتۆمەکانی ناو مادەکە لە چەندین بەشی ناهاوشێوە پێکدێن، و سنوری نێوانیان سەدان هێندە فراوانترە لەوەی چاوەڕوان دەکرا، ئەمەش گەیاندنی کارەباکەی لاواز دەکات.
ئەم دۆزینەوەیە ئەو تێڕوانینە کۆنە هەڵدەوەشێنێتەوە کە پێیوابوو پێکهاتەی ناوەوەی کریستاڵی ئەم ماددانە بە تەواوی یەکگرتوو و ڕێکە.
ئەنجامەکان یارمەتیدەر دەبن بۆ دووبارە دیزاینکردنەوەی ماددەکان بە شێوازێک کە بەرگریی کارەباییان کەمتر بێت و کاراییان لە داهاتوودا بەرزتر بێتەوە.
زانکۆی وارویک / فیزیكاڵ ڕیڤیو لێتەرز
PM:11:54:25/10/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه