هەنگاریا یادی ٧٠ ساڵەی شۆڕشی ١٩٥٦ دەکاتەوە
وێستگە ستایل-
هەنگاریا یادی ٧٠ ساڵەی شۆڕشی ١٩٥٦ دەکاتەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
وڵاتی هەنگاریا لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ یادی حەفتا ساڵەی شۆڕشی ساڵی ١٩٥٦ی کردەوە، کە ڕاپەڕینێکی جەماوەری بوو دژی دەسەڵات و باڵادەستیی یەکێتیی سۆڤیەت.
ئەم یادە لە ڕێگەی مەراسیمی فەرمییەوە لە شاری بوداپێست بەڕێوەچوو، کە بە یەکێک لە وەرچەرخانە گەورەکانی مێژووی هاوچەرخی هەنگاریا دادەنرێت.
سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا پیتەر مادیار هەوڵیدابوو ڕێوڕەسمێکی گەورەی نێودەوڵەتی بە بەشداریی سەرکردەکانی جیهان ڕێکبخات، بەڵام بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکان و ناردنی درەنگوەختی بانگهێشتنامەکان، ژمارەیەک سەرکردەی دیاری وەک ئیمانوێل ماکرۆن، دۆناڵد توسک و ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی ئامادە نەبوون، لە کاتێکدا بەرپرسانی باڵای یەکێتیی ئەوروپا بەشدارییان کرد.
شۆڕشی هەنگاریا لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٦ بە خۆپیشاندانی بەرفراوان دەستیپێکرد بە مەبەستی بەدەستهێنانی ئازادی و کۆتاییهێنان بە دەستێوەردانی مۆسکۆ، بەڵام لە دواییدا لەلایەن سوپای سۆڤیەتەوە بە توندوتیژی سەرکوت کرا.
سەرەڕای بەشدارییە دیپلۆماسییە سنوردارەکە کە شاندی نزیکەی ٤٠ وڵات ئامادەی بوون، یادی ئەم شۆڕشە هێشتا وەک هێمایەکی بەهێزی خەباتی گەلان لە پێناو سەربەخۆیی و دژایەتیکردنی دەسەڵاتی تاکڕەودا ماوەتەوە.
ناوەندە هەواڵییەکانی هەنگاریا
PM:11:16:23/10/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه