‌زریانی چامپی گەشتە ئاسمانییەکان، خوێندنگەکان و ژیانی ڕۆژانە لە تایوان پەکدەخات

وێستگە ستایل-

زریانی چامپی گەشتە ئاسمانییەکان، خوێندنگەکان و ژیانی ڕۆژانە لە تایوان پەکدەخات


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


گەیشتنی زریانی بەهێزی "چامپی" بۆ ناوچەکانی دەوروبەری تایوان با و بارانی بەخوڕی لێکەوتەوە، کە بەهۆیەوە ژیانی ڕۆژانە پەکیکەوت و ڕێکارە خۆپارێزییەکان لە سەرانسەری دوورگەکەدا گیرانەبەر.


بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، بەهۆی کاریگەریی زریانەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و زیاتر لە ١٧٠ کەسی دیکەش بریندار بوون، هەروەها دەسەڵاتداران زیاتر لە ٢،٦٠٠

دانیشتووی ناوچە شاخاوییە مەترسیدارەکانیان بەرەو ناوچەی ئارام چۆڵکردووە.


بەپێی ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس، کێشەکان کەرتی گواستنەوەی ئاسمانییان گرتەوە و ٢٦٢ گەشتی ناوخۆیی و ٦٦٩ گەشتی نێودەوڵەتی لە تایوان هەڵوەشێنرانەوە، هاوکات دەرگای قوتابخانە و فەرمانگەکان داخران و چەند دوورگەیەکی ژاپۆنیش دووچاری پچڕانی کارەبا و وەستانی گەشتەکان بوونەوە.


وەرزی زریانە وەرزییەکان لە ئۆقیانووسی هێمن زۆرجار ڕووبەڕووی تایوان و وڵاتانی دەوروبەری دەبێتەوە، بەڵام ئەم زریانە بەهۆی بارستایی و هێزەکەیەوە کاریگەریی

بەرچاوتری لەسەر کەناراوەکان دروستکردووە.


سەرەڕای ئەوەی هێزی چامپی لە قۆناغی سوپەر-تایفۆنەوە کەمیکردووە، بەڵام بەرپرسان بەردەوامن لە هۆشداریدان سەبارەت بە بارانبارینی بەلێزمە و شەپۆلی مەترسیداری کەناراوەکان، هاوکات جەخت لە بەهێزکردنی ئامادەکارییەکان بۆ ڕووداوە لەناکاوەکان دەکەنەوە.


ئەسۆشیەیتد پرێس


PM:09:36:23/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل