مایکرۆسۆفت سیستمێکی ژیریی دەستکرد پەرەپێدەدات کە هەنگاو بە هەنگاو نەخۆشییەکان دەستنیشان دەکات
وێستگە ستایل-
مایکرۆسۆفت سیستمێکی ژیریی دەستکرد پەرەپێدەدات کە هەنگاو بە هەنگاو نەخۆشییەکان دەستنیشان دەکات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
توێژەرانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت سیستمێکی نوێی ژیریی دەستکردیان پەرەپێداوە کە هاوشێوەی پزیشکە مرۆڤەکان، بە شێوازێکی قۆناغ بە قۆناغ و لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی وردەوە نەخۆشییە پزیشکییە ئاڵۆزەکان دەستنیشان دەکات.
بە پێچەوانەی سیستمە باوەکان کە سەرجەم زانیارییەکانی نەخۆش بە یەکجار شی دەکەنەوە، ئەم مۆدێلە نوێیە لە نەخۆش دەپرسێت، نیشانەکان هەڵدەسەنگێنێت، ئەنجامی پشکنینە سەرەتاییەکان لەبەرچاو دەگرێت و پاشان دیاری دەکات چ پشکنینێکی تاقیگەیی پێویستە
ئەنجام بدرێت، لەگەڵ بەدەستهێنانی هەر زانیارییەکی نوێشدا ئەگەرە پزیشکییەکان نوێ دەکاتەوە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لە کاتی هەڵسەنگاندنی زیاتر لە ٣٠٠ حاڵەتی پزیشکیی دەگمەن و سەختدا، ڕێژەی وردیی ئەم سیستمە دوو هێندەی ئەو پزیشکە گشتییانە بووە کە پەڕتووک و سەرچاوەکانی ئینتەرنێتیان بەکارهێناوە، هەروەها لە تاقیکردنەوەکانی بەشی فریاکەوتنیشدا ئەنجامی زۆر ئەرێنی تۆمار کردووە.
پەرەپێدانی ئەم تەکنەلۆژیایە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندایە بۆ بەکارهێنانی مۆدێلە پێشکەوتووەکانی ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستیدا، بەتایبەت بۆ
یارمەتیدانی نەخۆشخانەکان لە کەمکردنەوەی هەڵەی دەستنیشانکردن و خێراترکردنی چارەسەر.
قۆناغی داهاتووی ئەم پڕۆژەیە لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ سەنتەری پزیشکیی "بێت ئیسرائیل دیکۆنس" لە بۆستن بەڕێوەدەچێت، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە توانای تەکنەلۆژیاکە بۆ ڕێکخستنی ئەولەویەتی نەخۆشەکان لە ژوورەکانی فریاکەوتندا، لەگەڵ ئەنجامدانی پشکنینی
کلینیکیی زیاتر پێش خستنەکاری لە ژینگەی ڕاستەقینەدا.
ڕۆیتەرز
PM:09:33:23/10/2026
ئهم بابهته 36
جار خوێنراوهتهوه