توێژینەوەیەکی نوێ شکسپیر بە نووسەری سەرەکیی شانۆنامەی «Edward III» دادەنێت
وێستگە ستایل-
توێژینەوەیەکی نوێ شکسپیر بە نووسەری سەرەکیی شانۆنامەی «Edward III» دادەنێت
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
توێژینەوەیەکی ئەدەبیی نوێ کە ١٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦ لە گۆڤاری هەواڵی The Guardian بڵاوکرایەوە، بە پشتبەستن بە شیکردنەوەی زمان و ئامرازە کۆمپیوتەرییەکان دەڵێت ویلیام شکسپیر نووسەری سەرەکیی شانۆنامەی «Edward III» بووە و کریستۆفەر مارلۆش بەشدارێکی گرنگی لە نووسینی کردووە.
شانۆنامەکە لە ساڵی ١٥٩٦دا بەبێ ناوی نووسەر بڵاوکرابووەوە. لە ڕابردوودا هەندێک توێژەر پێیان وابوو شکسپیر لە نووسینی بەشێکی کەم لە کارەکەدا بەشدار بووە، بەڵام توێژینەوەی نوێ بەڵگەی زیاتر بۆ بەشدارییەکەی پێشکەش دەکات.
توێژەران شێوازی زمانی شانۆنامەکەیان بە کارە پشتڕاستکراوەکانی دە نووسەری سەردەمی ئەو بەراورد کردووە. لە یەکێک لە تاقیکردنەوەکاندا، ٢٣ بەش بە شکسپیر و نۆ بەش بە مارلۆ پەیوەست کران.
ئەنجامەکان تەنها باس لە دۆزینەوەی نووسەرێکی زیاتر ناکەن، بەڵکو دەتوانن تێگەیشتنی ئێمە لە پەیوەندیی نێوان دوو شانۆنووسەری بەناوبانگی ئینگلیزی لە سەرەتای سەدەی شانزدەهەم بگۆڕن. توێژینەوەکە بڕیارە لە گۆڤاری Shakespeare Quarterly بڵاو بکرێتەوە.
ئەگەر ئەنجامەکان لە توێژینەوەکانی داهاتووشدا پشتڕاست بکرێنەوە، ئەم دۆزینەوەیە دەتوانێت شوێنێکی گرنگ لە مێژووی ئەدەبیاتی ئینگلیزیدا بگرێت.
The Guardian ـ ١٨ی ئۆکتۆبەر ٢٠٢٦
PM:11:20:18/10/2026
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه