‌بووژاندنەوەی زمانی مۆریۆری کۆمەڵگەیەک بە مێژوو و ناسنامە کولتوورییەکەی شاد دەکاتەوە

وێستگە ستایل-

بووژاندنەوەی زمانی مۆریۆری کۆمەڵگەیەک بە مێژوو و ناسنامە کولتوورییەکەی شاد دەکاتەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


هەوڵە بەردەوامەکان بۆ زیندووکردنەوەی زمانی تە ڕێ مۆریۆری (ta rē Moriori)، کە زمانی نەریتی خەڵکی دوورگەکانی چاتامە، یارمەتیدەرە لە گەڕاندنەوەی زانیارییە کولتوورییەکان و ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵە مێژووییانەی لەسەر ئەم کۆمەڵگەیە باو بوون.


دوورگەکانی چاتام کە لای خەڵکی مۆریۆری بە ڕێکۆهو ناسراوە، نزیکەی ٨٠٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی دوورگەی باشووری نیوزلەندا دوورە، و بۆ چەندین نەوە مێژووەکەی لە ڕێگەی پرۆگرامەکانی خوێندنەوە بە هەڵە وا پیشان دراوە کە ئەم گەلە بە تەواوی لەناوچوون.


ئەم زمانە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا وەک زمانێکی ڕۆژانە بەکارهێنانی نەما، بەڵام ئێستا بە پشتبەستن بە بەڵگەنامە کۆنەکان، شەجەرەی خێزانەکان، گێڕانەوە زارەکییەکان و هەوڵی بەتەمەنەکانی کۆمەڵگەکە ڕێزمانەکەی دادەڕێژرێتەوە و وشەکانی کۆدەکرێنەوە.


سندووقی مۆریۆری هۆکۆتێهی بە هاوکاری ناوەندە ئەکادیمییەکان سەرپەرشتی ئەم کارە دەکەن، تەنانەت لە ساڵی ٢٠٢٥دا یەکەمین هەفتەی تایبەت بە زمانی مۆریۆری ڕاگەیەندراbبۆ هاندانی فێربوون و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەناو خەڵکدا.


پاراستنی زمانەکان پاراستنی مێژوو و تێگەیشتنی مرۆڤە بۆ ژینگە و بیروباوەڕی باوباپیرانی، هەربۆیە زیندووکردنەوەی ئەم زمانە نیشانەی زیندووبوونەوەی ناسنامەی کۆمەڵگەیەکە لە مێژووی هاوچەرخدا.


سندووقی مۆریۆری هۆکۆتێهی و ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەی مێژوویی نیوزلەندا


PM:07:39:12/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل