‌ئاژانسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە خاوبوونەوەی گەشەی ئابووریی جیهانی دەدات

وێستگە ستایل-

ئاژانسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە خاوبوونەوەی گەشەی ئابووریی جیهانی دەدات


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان (ئۆنکتاد) پێشبینی دەکات کە گەشەی ئابووریی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٦دا بۆ لەسەدا ٢.٦ خاو ببێتەوە، و ئاماژە بەو گوشارانە دەکات کە ناسەقامگیریی جیۆپۆلەتیکی و تەنگژەکانی بازاڕی وزە دروستیان کردووە.


نادڵنیایی ئابووری ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی وەبەرهێنان، دەرفەتەکانی کار، خەرجییەکانی بەکاربەر و نرخی کەلوپەلە بنەڕەتییەکان دادەنێت؛ بەتایبەت ئەو وڵاتانەی بە توندی پشت بە هاوردەکردنی سوتەمەنی و پێداویستییە سەرەکییەکان دەبەستن، کاتێک ڕێڕەوەکانی گواستنەوە گرانتر یان ئاڵۆزتر دەبن زیانی گەورەیان پێ دەگات.


ئۆنکتاد لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ڕایگەیاندووە کە پێشبینیی گەشەی لەسەدا ٢.٦ بەراورد دەکرێت بە لەسەدا ٢.٩ لە ساڵی ٢٠٢٥دا، هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە بازرگانیی جیهانی لە کەلوپەل و خزمەتگوزارییەکاندا بەردەوام دەبێت لە فراوانبوون، بەڵامنبەرزبوونەوەی نرخەکان وێنەی ڕاستەقینەی چالاکییە ئابوورییەکان دەشێوێنێت.


لە دوای تەنگژە تەندروستی و جیۆپۆلەتیکییەکانی ساڵانی ڕابردوو، ئابووریی جیهان ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بەردەوامی هەڵاوسان، بەرزبوونەوەی سوودی بانکی و تێکچوونی ڕێڕەوەکانی کەشتیوانی بووەتەوە، ئەمەش وایکردووە وڵاتانی تازەپێگەیشتوو بارگرانییەکی قورسی قەرزەکانیان لەسەر دروست ببێت.


ئەم ڕاپۆرتە جەخت لەسەر گرنگیی خۆڕاگریی ئابووری، هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی دابینکردن و دانانی سیاسەتی پاڵپشتی بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان دەکاتەوە، تا حکومەتەکان بتوانن لە نێو ئەم نادڵنیاییەدا وەبەرهێنانی بەردەوام بپارێزن.


کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان (UNCTAD)، تشرینی یەکەمی

٢٠٢٦


PM:11:44:09/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل