توێژینەوەیەک: ئامادەیی مرۆڤ شێوازی جووڵە و ژیانی هەزاران ئاژەڵی کێوی دەگۆڕێت
وێستگە ستایل-
توێژینەوەیەک: ئامادەیی مرۆڤ شێوازی جووڵە و ژیانی هەزاران ئاژەڵی کێوی دەگۆڕێت
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
توێژینەوەیەکی زانستیی بەرفراوان دەریخستووە کە چالاکی و ئامادەبوونی مرۆڤ کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ و بەرچاوی لەسەر شوێنی مانەوە و ڕێڕەوی جووڵەی ئاژەڵە
کێوییەکان هەیە.
لەم لێکۆڵینەوەیەدا چاودێریی جووڵەی نزیکەی ٤,٥٠٠ ئاژەڵ کراوە لە ناوچە جیاوازەکاندا، بۆ هەڵسەنگاندنی شێوازی کاردانەوەیان بەرامبەر ئەو ژینگەیەی مرۆڤ دەستی تێدا هەبووە.
کاریگەریی مرۆڤ لە ڕێگەی دروستکردنی ڕێگاوبان، ئاوەدانی، کشتوکاڵ، گەشتیاری و ژاوەژاو ڕەنگ دەداتەوە، بە جۆرێک هەندێک ئاژەڵ لە شوێنە قەرەباڵغەکان دوور دەکەونەوە، لە کاتێکدا هەندێکی دیکە ناچارن لەگەڵ ژینگەی مرۆڤدا خۆیان بگونجێنن.
تێگەیشتن لەم گۆڕانکارییانە بۆ پاراستنی ژیانی کێوی گرنگە چونکە جووڵەی ئاژەڵان پەیوەستە بە دۆزینەوەی خۆراک، جووتبوون و دەستگەیشتن بە پەناگەی سەلامەت، هاوکات تەکنەلۆژیای مۆدێرنی وەک جی پی ئێس بواری چاودێریی بەرفراوانی ڕەخساندووە.
دەرەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە یارمەتیدەر دەبن بۆ ئەوەی لە کاتی دروستکردنی ناوچە پارێزراوەکان و ڕێڕەوە سروشتییەکاندا، ڕەفتار و کاردانەوەی ئاژەڵان لەبەرچاو بگیرێت.
سەرچاوە: ScienceDaily.
PM:11:22:29/09/2026
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه