هۆڵیوود لە هەنگاوێکی مێژووییدا یاسای نوێ بۆ بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە سینەمادا دادەنێت
وێستگە ستایل-
هۆڵیوود لە هەنگاوێکی مێژووییدا یاسای نوێ بۆ بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە سینەمادا دادەنێت
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
کۆمپانیا گەورەکانی بەرهەمهێنانی فیلم لە هۆڵیوود گەیشتنە ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ
دانانی سنوور بۆ بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە نووسینی سیناریۆ و بەرهەمهێنانی
فیلمدا.
ئەم ڕێککەوتنە لە دوای چەندین مانگ لە گفتوگۆی چڕ لەگەڵ سەندیکای نووسەران و
ئەکتەران هات کە نیگەران بوون لە جێگرتنەوەی بەهرەی مرۆیی بە بەرنامە زیرەکەکان.
بەپێی بڕیارە نوێیەکان، هیچ بەرنامەیەکی ژیریی دەستکرد ناتوانێت وەک نووسەری سەرەکی
سیناریۆ دەستنیشان بکرێت و نابێت دەنگ و ڕووخساری ئەکتەران بەبێ ڕەزامەندیی
پێشوەختە و قەرەبووی دارایی کۆپی بکرێتەوە.
هاتنەکایەی ژیریی دەستکرد لە ساڵانی دواییدا گۆڕانکاریی خێرای لە پیشەسازیی
سینەمادا دروستکردووە و لە هەمان کاتدا ترسی لەدەستدانی هەلی کاری لەلایەن هەزاران
هونەرمەندەوە لێکەوتووەتەوە.
سینەماکاران ئەم بڕیارە بە سەرکەوتنێکی مێژوویی دادەنێن بۆ پاراستنی ڕۆحی داهێنان و
هەستی مرۆیی لە کایەی هونەری حەوتەمدا.
هۆلیوود ڕیپۆرتەر
AM:12:00:26/09/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه