‌گوندێکی دێرین لە ئیتاڵیا بە فرۆشتنی خانووەکانی بە یەک یۆرۆ دەیەوێت کلتوورەکەی بپارێزێت

وێستگە ستایل-

گوندێکی دێرین لە ئیتاڵیا بە فرۆشتنی خانووەکانی بە یەک یۆرۆ دەیەوێت کلتوورەکەی

بپارێزێت


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


شارەوانی گوندێکی مێژوویی لە باشووری ئیتاڵیا دەستپێشخەرییەکی سەرنجڕاکێشی ڕاگەیاند

بۆ ڕزگارکردنی ناوچەکەی لە چۆڵبوون، لە ڕێگەی پێشکەشکردنی خانووە بەردینەکانی تەنها

بە یەک یۆرۆ.


ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات کە بەشێکی زۆری گەنجان بەرەو شارە گەورەکان کۆچیان کرد و

بەهۆیەوە مەترسی لەناوچوونی دابونەریت و تەلارسازییە کلتورییەکەی دروست بوو.


بەپێی مەرجەکانی دەستپێشخەرییەکە، کڕیاران دەبێت بەڵێننامە پڕبکەنەوە کە لە ماوەی

سێ ساڵدا خانووەکان بە هەمان تەلارسازییە کلتورییەکەی خۆیان نۆژەن دەکەنەوە بەبێ

ئەوەی دەستکاری مۆرکە مێژووییەکەی بکەن.


لە سەرانسەری ئەوروپادا بەهۆی فراوانبوونی شارنشینی، چەندین گوندی کۆن بەرەو

چۆڵبوون دەچن و دەسەڵاتداران بە پڕۆژەی هاوشێوە هەوڵی بوژاندنەوەیان دەدەن.


پڕۆژەکە پێشوازییەکی فراوانی لەلایەن نووسەران و هونەرمەندانی بیانییەوە لێکراوە و

چاوەڕوان دەکرێت ببێتە هۆی گەڕاندنەوەی ژیان و پاراستنی کولتووری تایبەتی ئەو

ناوچەیە.


ڕۆژنامەی گاردیان


PM:11:54:25/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل