‌ئەمیبایەکی بەرگەگری گەرما ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ بۆ ژیانی ئاڵۆز تۆمار دەکات

وێستگە ستایل-

ئەمیبایەکی بەرگەگری گەرما ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ بۆ ژیانی ئاڵۆز تۆمار دەکات


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


زانایان ئەمیبایەکی نوێیان لە کانییە گەرمەکانی پارکە نەتەوەییە گڕکانییەکەی لاسن لە کالیفۆرنیا دەستنیشان کردووە، کە دەتوانێت لە پلەی گەرمییەکدا بژی کە زۆر لە سەرووی توانای بەرگەی زۆربەی زیندەوەرە ئاڵۆزەکانەوەیە.


زیندەوەرەکە، کە ناوی نراوە (Incendiamoeba cascadensis)، دەتوانێت لە پلەی گەرمیی نزیکەی ٦٣ پلەی سیلیزیدا بەردەوام بێت لە دابەشبوونی خانەکان و تەنانەت لە پلەی گەرمیی بەرزتریشدا بە چالاکی بمێنێتەوە.


توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم ئەمیبایە چەندین میکانیزم بۆ مانەوە لە گەرمای تونددا بەکاردەهێنێت، لەوانە گۆڕینی شێوە، دروستکردنی پێکهاتەی پارێزەر، و چالاککردنی ئەو جینانەی پەیوەستن بە چاککردنەوەی ترشی نەوەوی (DNA).


ئەم دۆزینەوەیە تێگەیشتنی زانستی بۆ سنوورەکانی ژیانی ناوک ڕاستەقینەکان

(eukaryotic) فراوانتر دەکات و دەکرێت یارمەتی توێژەران بدات لەوەی لێکۆڵینەوە بکەن کە چۆن زیندەوەران لە ژینگە سەختەکاندا دەمێننەوە.


هەروەها ژینگە سەختەکانی سەر زەوی گرنگن بۆ ئەو زانایانەی لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە ژیان لە کوێی تری کۆمەڵەی خۆردا دەکرێت بتوانێت بمێنێتەوە.


ڕۆیتەرز، ٢٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٦.


PM:11:19:23/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل