دۆزینەوەی سەربازگەیەکی دێرینی ڕۆمانی لە سلۆڤاکیا نهێنی نوێ ئاشکرا دەکات
وێستگە ستایل-
دۆزینەوەی سەربازگەیەکی دێرینی ڕۆمانی لە سلۆڤاکیا نهێنی نوێ ئاشکرا دەکات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
شوێنەوارناسان لە نزیک ناوچەی شورانی لە سلۆڤاکیا پاشماوەی سەربازگەیەکی سوپای ڕۆمانییان دۆزیوەتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتداریی ئیمپراتۆر مارکۆس ئۆریلیۆس.
لە کاتی هەڵکۆڵینەکاندا چەندین کەرەستەی سەربازی، چەک، دراوی کۆن، پارچەی زرێ، پێڵاو، ئێسکەپەیکەری مرۆڤ و پێکهاتەی بەرگریی سەربازگەکە دۆزراونەتەوە، لە نێویاندا دەروازەیەکی ئەندازیاریی ناوازە.
ئەم پێگەیە پەیوەستە بە جەنگەکانی مارکۆمانی لە سەدەی دووەمی زایینیدا، کە لەو قۆناغەدا هێزەکانی ڕۆما لە باکووری ڕووباری دانووب لە ململانێ و جەنگی تونددا بوون.
گرنگیی ئەم دۆزینەوەیە لەوەدایە کە نەخشە و شێوازی سەربازگەکە لە چەندین ڕووەوە لە سەربازگە باوەکانی ڕۆم جیاوازە، و توێژەران بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە بۆ زانینی شێوازی کارکردن و پەیوەندیی ئەم بنکەیە بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە فراوانەکانەوە.
ئەم پشکنینانە زانیاریی نوێ و گرنگ لەبارەی فراوانخوازیی سەربازیی ئیمپراتۆریەتی ڕۆما و شێوازی مامەڵەکردنی هێزەکانی لەگەڵ کۆمەڵگەکانی دەرەوەی سنوورە تەقلیدییەکانی ئیمپراتۆریەتەکە دەخەنە بەردەست.
دەستەی شوێنەوارناسیی سلۆڤاکیا
PM:09:05:19/09/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه