وێستگە ستایل-
توێژینەوە لەسەر چاندنی ڕووەکی خۆراکی لە ژینگەی سەختی بۆشایی ئاسماندا دەکرێت
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
زانایانی ناسا لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتیی گەشەکردن و گونجانی ڕووەکە خۆراکییەکان دەکەن لە ژینگەی توند و کەمدەرامەتی دەرەوەی زەویدا.
توێژینەوەکانی پڕۆگرامی "Space Crops" هەوڵ دەدەن لە کارلێکی نێوان ڕووەک و میکرۆبەکان و شێوازی چاندنی سەوزەوات لە خاکی ھاوشێوەی مانگ و مەریخدا بگەن.
لێکۆڵینەوەکان تیشک دەخەنە سەر هەندێک جۆری تایبەتی ڕووەک و قەوزە کە توانای بەرگەگرتنی وشکەساڵی و ژینگەی نائاسایییان هەیە، تاوەکو لە سیستەمی ژینگەیی داخراوی کەشتییەکاندا بچێنرێن و ڤیتامین و ئۆکسجینی پێویست بەرهەم بهێنن.
لە کاتی نیشتەجێبوونی درێژخایەن لەسەر مانگ یان مەریخ، ناردنی خۆراک لە زەوییەوە لە ڕووی دارایی و لۆجستییەوە زۆر سەخت و گران دەبێت، هەر بۆیە دۆزینەوەی شێوازی بەرهەمهێنانی خۆخۆراکی لە بۆشایی ئاسماندا پێویستییەکی حەتمییە.
سەرکەوتنی ئەم تاقیکردنەوانە نەک تەنها هاوکاریی کەشتیوانان دەکات لە بۆشاییدا، بەڵکو دەکرێت شێوازی نوێی کشتوکاڵی بۆ ئەو ناوچانەی زەویش دەستەبەر بکات کە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوە ڕووبەڕووی وشکەساڵی بوونەتەوە.
لێکۆڵینەوەکانی بەروبوومی بۆشایی و تەندروستیی ورد.
PM:09:39:17/09/2026
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه