‌ڕۆژانی میراتی ئەوروپا سەرنج دەخاتە سەر پاراستنی شوێنەوارەکان لە مەترسیی کەشوهەوا

وێستگە ستایل-

ڕۆژانی میراتی ئەوروپا سەرنج دەخاتە سەر پاراستنی شوێنەوارەکان لە مەترسیی کەشوهەوا


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


بەرنامەی ڕۆژانی میراتی ئەوروپا بۆ ساڵی ٢٠٢٦ دەستی پێکرد و تیشک دەخاتە سەر پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکان بەرامبەر گۆڕانی ژینگە و ململانێکان.


میراتی کولتووریی ئەوروپا لە ئێستادا لەژێر هەڕەشەی خێرای گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و تێکچوونی ژینگەییدایە، ئەمەش هەوڵی دەستبەجێی پێویستە.


لە چوارچێوەی بەرنامەکەدا، هانی کۆمەڵگە خۆجێییەکان لە سەرتاسەری ئەوروپا دەدرێت بەشداری لە پاراستن، نۆژەنکردنەوە و دۆکیۆمێنتکردنی نەریتە مێژووییەکان و باڵەخانە دێرینەکاندا بکەن.


ئەم دەستپێشخەرییە لەلایەن یەکێتیی ئەوروپا و ئەنجومەنی ئەوروپاوە سەرپەرشتی دەکرێت و ساڵانە لە مانگی ئەیلوولدا دەرگای سەدان پێگەی مێژوویی بەڕووی هاووڵاتییاندا دەکاتەوە.


پاراستنی ئەم شوێنە مێژووییانە هۆشیاریی گشتی لەسەر ڕابردوو بەرز دەکاتەوە و هاوکار دەبێت لە گونجاندنیان لەگەڵ داهاتوویەکی سەلامەت و بەردەوامدا.


ئەنجومەنی ئەوروپا و کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا


PM:02:30:15/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 44 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل