‌شارەزایانی ژینگەپاریزی پشتیوانی لە گواستنەوەی جۆرە مەترسیلێکراوەکان دەکەن بۆ ناوچە پارێزراوەکان

وێستگە ستایل-

شارەزایانی ژینگەپارێزی پشتیوانی لە گواستنەوەی جۆرە مەترسیلێکراوەکان دەکەن بۆ ناوچە پارێزراوەکان


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


زانایانی پاراستنی ژینگە زیاتر پەنا بۆ گواستنەوەی بەرنامە بۆ داڕێژراوی ئاژەڵ و ڕووەکەکان دەبەن وەک ئامرازێک بۆ ڕێگریکردن لە لەناوچوونی جۆرە مەترسیلێکراوەکان لە جیهاندا.


لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی گواستنەوەی ژینگەیی لە ئەدینبۆرگ، شارەزایان چەندین نموونەی سەرکەوتوویان لە سکۆتلەندا، گوام، کینیا و ئوسترالیا خستەڕوو کە تێیدا گواستنەوەی ئاژەڵەکان بووەتە بەشێک لە ستراتیژییەکی گەورەتری پاراستنی سروشت.


گواستنەوەی ژینگەیی دەتوانرێت بەکاربهێنرێت کاتێک جۆرێک ژینگە سەرەکییەکەی لەدەستدابێت، ڕووبەڕووی مەترسییەکی نوێ بووبێتەوە، یان پێویست بێت لەو شوێنانەدا دابنرێتەوە کە پێشتر تێیدا لەناوچووە، وەک پڕۆژەکانی پشیلەی کێویی سکۆتلەندی و سەگی ئاوی.


ئەم ڕێکارە هەندێک جار بە ستراتیژیی «بیگوێزەوە یان لەدەستی بدە» دادەنرێت، بەڵام زانایان جەخت لەوە دەکەنەوە کە گواستنەوە بە تەنها چارەسەرێکی سادە نییە، بەڵکوbدەبێت شوێنی نوێ ژینگەیەکی گونجاو، خۆراکی پێویست و پارێزگاریی لە نەخۆشی و مەترسییەکانی مرۆڤ تێدابێت.


سەرکەوتنی ئەم پڕۆگرامانە پێویستی بە چاودێریی درێژخایەن هەیە تاوەکو دڵنیایی بدرێت لەوەی زیندەوەرە گوێزراوەکان زۆردەبن و بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە ژینگەکەدا دەمێننەوە.


لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا و دابەشبوونی ژینگە سروشتییەکان بەهۆی ئاوەدانییەوە، پێشبینی دەکرێت گواستنەوە گرنگییەکی زۆرتری پێبدرێت، چونکە گەرچی جێگەی پاراستنی ژینگە لە بنەڕەتدا ناگرێتەوە، بەڵام دەرفەتێکی نوێ دەدات بە جۆرە مەترسیلێکراوەکان بۆ مانەوە.


(یەکێتیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی سروشت - IUCN)


PM:10:55:14/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل