‌نۆ جۆری نوێی ئیسفەنجی دەریایی لە ئاوە قووڵەکانی ئەلاسکادا دۆزرانەوە

وێستگە ستایل-

نۆ جۆری نوێی ئیسفەنجی دەریایی لە ئاوە قووڵەکانی ئەلاسکادا دۆزرانەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


زانایان توانیویانە نۆ جۆری نوێ و نەزانراوی پێشووی ئیسفەنج لە ئاوە قووڵەکانی کەنداوی ئەلاسکا و دوورگەکانی ئەلیوشندا بدۆزنەوە، ئەمەش بەڵگەیەکی نوێیە لەسەر ئەو هەمەجۆرییە بایۆلۆجییە دەوڵەمەندەی لە ژێر ڕووی زەریاکاندا بوونی هەیە.


ئەم جۆرانە لە ڕێگەی شیکاریی دی ئێن ئەی و پشکنینی وردبینی نموونەکانەوە ناسێنراون کە لە ڕووپێوییەکانی دەزگای ڕاوەماسیی نۆئای ئەمریکیدا کۆکرابوونەوە، بەمەش ژمارەی جۆرە ناسراوەکانی ئیسفەنج لە ئەلاسکا گەیشتە ٢٣٢ جۆر.


هەرچەندە لەوانەیە ئیسفەنجەکان سادە دەربکەون، بەڵام ڕۆڵێکی ژینگەیی گرنگ دەگێڕن، چونکە ئاو دەپاڵێون، پەناگە بۆ زیندەوەرانی دیکە دروست دەکەن و بەشێکن لە زنجیرەی خۆراکیی ئاڵۆز کە سیستەمی ژینگەیی دەریایی لەسەر وەستاوە.


هەندێک جۆری ئیسفەنج ئاوێتەی کیمیایی بەرهەمدەهێنن کە زانایان لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکەن بۆ ئەگەری بەکارهێنانیان لە بواری پزیشکیدا، لەوانەش ئەو پێکهاتانەی پەیوەندییان بە توێژینەوەکانی شێرپەنجەوە هەیە.


ئەم دۆزینەوەیە لە کاتێکدایە کە سیستەمی ژینگەیی قووڵایی دەریاکان ڕووبەڕووی مەترسیی ڕاوکردنی ژێرئاو و پێشنیازەکانی دەرهێنانی کانزاکان دەبێتەوە، زانایانیش هۆشداری دەدەن کە چاکبوونەوەی ئەو ژینگە ناسکانە لە دوای تێکچوون کاتێکی زۆرbدەخایەنێت.


دۆزینەوەی ئەم جۆرانە دەریدەخات کە چەندە زانیاریی کەم لەسەر قوڵایی دەریاکان لەبەردەستدایە، و بەکارهێنانی تەکنیکی جیناتی هاوچەرخ یارمەتیدەرە بۆ جیاکردنەوەی ئەو زیندەوەرانەی لە ڕواڵەتدا لە یەک دەچن بەڵام لە ڕووی بایۆلۆجییەوە جیاوازن، ئەمەش پاساوێکە بۆ پاراستنی ئەم ژینگە دەریاییانە پێش فراوانبوونی چالاکییە پیشەسازییەکان.


(گاردیان)


PM:10:54:14/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل