‌دوای ٢٥ ساڵ؛ یادی ١١ی سێپتەمبەر وەک بەشێک لە یادەوەریی کولتووریی ئەمریکا دەمێنێتەوە

وێستگە ستایل-

دوای ٢٥ ساڵ؛ یادی ١١ی سێپتەمبەر وەک بەشێک لە یادەوەریی کولتووریی ئەمریکا دەمێنێتەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یادی ٢٥ ساڵەی هێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەر بە ڕێوڕەسم و پێشانگا و مەراسیمی گشتی بەرز ڕادەگرێت، بۆ ڕێزگرتن لە گیانی نزیکەی ٣ هەزار کەس کە لەو هێرشانەدا گیانیان لەدەستدا.


مەراسیمەکان لە شوێنی تاوەرەکان (گراوند زیرۆ) لە نیویۆرک، بینای پێنتاگۆن لە واشنتن و مۆنۆمێنتی نیشتمانیی گەشتی ٩٣ لە پێنسلڤانیا بەڕێوەدەچن، کە تێیدا کەسوکاری قوربانییان ناوی قوربانییەکان دەخوێننەوە و ساتێک بێدەنگی ڕادەگرن.


لە مۆزەخانەی نیشتمانیی مێژووی ئەمریکی سەر بە دامەزراوەی سمیسۆنیان، پێشانگایەکی تایبەت کەلوپەلە کەسییە دەگمەنەکانی پەیوەست بە هێرشەکان لەنێویاندا کەلوپەلی دۆزراوەی گەشتی ٩٣ و سەنتەری بازرگانیی جیهانی نمایش دەکات.


ئەم یادە بووەتە وێستگەیەکی گرنگ بۆ پاراستنی کولتووری، بەجۆرێک مۆزەخانەکان بەردەوامن لە کۆکردنەوەی وێنە، شتومەک، چیرۆکی کەسی و بەڵگەنامەکان تا ئەزموونی ئەو کەسانە بپارێزن کە لەو سەردەمەدا ژیاون.


دوای تێپەڕبوونی چارەکە سەدەیەک، پاراستنی شتومەکە کەسییەکان و گێڕانەوەی یادەوەرییەکان بووەتە پردێکی سەرەکی بۆ بەستنەوەی نەوەی نوێ بە ڕووداوێکەوە کە خۆیان شایەتحاڵی نەبوون.


سەرچاوە: ئەسۆشیەیتد پرێس و ڕۆیتەرز، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦


PM:08:45:11/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل