‌تەپستریی بایۆ مێژووی سەدەکانی ناوەڕاست دەهێنێتە لەندەن

وێستگە ستایل-

تەپستریی بایۆ مێژووی سەدەکانی ناوەڕاست دەهێنێتە لەندەن


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


یەکێک لە بەناوبانگترین شاکارە هونەرییەکانی سەدەکانی ناوەڕاستی ئەوروپا سەرنجێکی زۆری بۆ لای خۆی ڕاکێشا، دوای ئەوەی پارچە قوماشی نەخشێنراوی بایۆ کە مێژووەکەی بۆ نزیکەی ١٠٠٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، لە مۆزەخانەی بەریتانی لە لەندەن نمایشکرا.


ئەم بەرهەمە نەخشێنراوە زەبەلاحە چیرۆکی ئەو ڕووداوانە دەگێڕێتەوە کە بوونە هۆی داگیرکردنی ئینگلتەرا لەلایەن نۆرماندییەکانەوە لە ساڵی ١٠٦٦، و تۆمارێکی دەگمەنی جەنگ، سیاسەت، کەشتییەکان، جلوبەرگ و ژیانی ڕۆژانەی سەدەکانی ناوەڕاست دەخاتە ڕوو.


درێژیی ئەم شاكارە نزیکەی ٧٠ مەترە و بۆ یەکەمجارە لە دوای سەدەی یازدەهەمەوە فەرەنسا جێدەهێڵێت، هاوکات بەهۆی ناسکی و گرنگییە مێژووییەکەیەوە، کاتێکی سنووردار بۆ بینینی بە سەردانکەران دەدرێت.


پیشانگاکە پێشوازییەکی بێوێنەی لێکراوە و تکتەکانی بە خێرایی فرۆشراون، تەنانەت ناوەندە بازرگانییەکانی لەندەنیش چالاکییەکانیان لە دەوری ئەم پێشانگایە ڕێکخستووە.


ئەم بەرهەمە تەنها کارێکی هونەری نییە، بەڵکو سەرچاوەیەکی مێژوویی گەورەیە کە ڕێگە بە بینەرانی سەردەم دەدات تێبگەن چۆن کۆمەڵگەی سەدەکانی ناوەڕاست یەکێک لە گرنگترین وەرچەرخانە سیاسییەکانی مێژووی ئینگلتەرای بەرجەستە کردووە.


سەرچاوە: ڕۆیتەرز، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٦


PM:08:43:11/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل