‌سلێمانی دەبێتە میوانداری کۆنسێرتێکی میوزیکی ناوازە

وێستگە ستایل-

سلێمانی دەبێتە میوانداری کۆنسێرتێکی میوزیکی ناوازە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


لە درێژەی کارە هونەرییەکانیدا، دامەزراوەی چەتری کولتووریی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ ئۆرکێسترای سیمفۆنیی سلێمانی، کۆنسێرتێکی میوزیکی گەورە و ناوازە بۆ هەوادارانی هونەر ئەنجام دەدات.


ئەم چالاکییە هونەرییە لەژێر ڕابەرایەتیی هونەرمەند (عەبدوڵا جەمال سەگرمە) بەڕێوەدەچێت، کە یەکێکە لە ناوە دیارەکانی بواری میوزیک و سیمفۆنی لە کوردستاندا.


کۆنسێرتەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، لە ڕێکەوتەکانی ٥ و ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە کاتژمێر٦:٠٠ی ئێوارە لە هۆڵی کۆنگرێس لە کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی پێشکەش دەکرێت.


ئەم هەنگاوەی دامەزراوەی چەتری کولتووری و ئۆرکێسترای سیمفۆنیی سلێمانی، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانە بۆ گەشەپێدانی کلتووری میوزیک و ڕەخساندنی ژینگەیەکی هونەریی شایستە بۆ شاری سلێمانی.


کۆنسێرتەکە دەرفەتێکی گرنگ دەبێت بۆ کۆکردنەوەی ژەنیارە بەتواناکان و پێشکەشکردنی تابلۆیەکی میوزیکی کە ئاستی بەرزی هونەریی ئۆرکێسترا و دامەزراوەکە نیشان بدات.


سەرچاوە: ڕاگەیەندراوی دامەزراوەی چەتری کولتووریی سلێمانی.


PM:10:52:04/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل