‌سەنتەری بازرگانی جیهانی یەک؛ بەرزترین تەلار لە نیویۆرک

وێستگە ستایل-

سەنتەری بازرگانی جیهانی یەک؛ بەرزترین تەلار لە نیویۆرک


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


تەلاری "سەنتەری بازرگانی جیهانی یەک" وەک بەرزترین تەلاری شاری نیویۆرک بە بەرزی ١٧٧٦ پێ (٥٤١ مەتر)، نەک تەنها وەک دەستکەوتێکی ئەندازیاری بەڵکو وەک هێمایەکی مێژوویی و نیشتمانی دەبینرێت.


ئەم تەلایە لەلایەن ئەندازیار دەیڤد چایڵدزەوە دیزاین کراوە و لە ساڵی ٢٠١٤دا بە فەرمی کرایەوە، کە بەرزییەکەی (١٧٧٦ پێ) ئاماژەیە بۆ ساڵی واژۆکردنی جاڕنامەی سەربەخۆیی ئەمریکا.


تەلارەکە لە نزیک شوێنی دوو تاوەرە ڕووخاوەکەی ١١ی سێپتەمبەر دروستکراوە و سیستەمێکی ئەندازیاری زۆر پێشکەوتووی تێدایە، لەوانە بەرزکەرەوە (ئەسانسۆر)ەnخێراکان و دیزاینێکی شووشەبەندی درەوشاوە کە شێوەیەکی مۆدێرنی بە ئاسمانگەرەکە بەخشیوە.


نیویۆرک مێژوویەکی درێژی لە کێبڕکێی بەرزی تەلارەکاندا هەیە، ئەم تاوەرە نوێیە توانی شکۆ و بەرزی پێشووی ناوچەی خوارووی مانهاتن بگەڕێنێتەوە و ببێتە نیشانەیەکی دیاری شاری نیویۆرک لە جیهاندا.


ئەمڕۆ ئەم بینایە تەنها ژمارە و بەرزایی نییە، بەڵکو هێمایەکە بۆ خۆڕاگری، بونیادنانەوە و دەسپێکردنەوەی ژیان لە نیویۆرک و وەک بەرزترین تەلاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەمێنێتەوە.


سەرچاوە: زانیارییە تەکنیکییەکانی پۆرت ئۆتۆریتی، هەواڵە جیهانییەکان و زانیارییە ئەندازیارییەکان.


PM:09:52:02/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل