فیلمی “Ink”ی دانی بۆیل فێستیڤاڵی فیلمی ڤینیسیای ٢٠٢٦ دەکاتەوە
وێستگە ستایل-
فیلمی "Ink”ی دانی بۆیل فێستیڤاڵی فیلمی ڤینیسیای ٢٠٢٦ دەکاتەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
٨٣یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤینیسیا لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ بە فیلمی نوێی دانی بۆیل بە ناوی "Ink” دەستی پێکرد.
ئەم فیلمە کە جەیمس گراهام نووسیوویەتی، ئەکتەرانی وەک جاک ئۆکۆنێل، گای پیرس و کلێر فۆی ڕۆڵی تێدا دەبینن و لە هۆڵی "Sala Grande” نمایشکرا.
فێستیڤاڵەکە تا ١٢ی ئەیلوول بەردەوام دەبێت و گەورەترین ئەکتەر و دەرهێنەرانی جیهان لەم چالاکییەدا کۆدەبنەوە.
دانی بۆیل کە خاوەنی فیلمە بەناوبانگەکانی وەک "Slumdog Millionaire”یە، بەم فیلمە نوێیەی سەرنجی ڕەخنەگرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.
ڤینیسیا هەمیشە وەک خاڵێکی وەرچەرخان بۆ فیلمە گەورەکان دادەنرێت پێش ئەوەی لە سینەماکانی جیهان نمایش بکرێن.
خەڵاتە فەرمییەکانی فێستیڤاڵەکە لە ڕۆژی کۆتایی و لە ١٢ی ئەیلوول ڕادەگەیەنرێن.
لا بییناڵ دی ڤینیسیا، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٦.
PM:09:25:02/09/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه