بلومسبێری چاپی تایبەت بۆ ئەوانەی گرفتی خوێندنەوەیان هەیە هاوشانی چاپی ئاسایی بڵاودەکاتەوە
وێستگە ستایل-
بلومسبێری چاپی تایبەت بۆ ئەوانەی گرفتی خوێندنەوەیان هەیە هاوشانی چاپی ئاسایی بڵاودەکاتەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
بڵاوکراوەی "بلومسبێری" بەرنامەی دەستڕاگەیشتن بە کتێبەکانی فراوان دەکات و ڕایگەیاند کە چاپێکی تایبەت بەو کەسانەی گرفتی خوێندنەوەیان (دیسلێکسیا) هەیە بۆ کتێبی "Letters to Our Sons" هاوشانی چاپی ئاسایی بڵاودەکاتەوە.
ئەم بڕیارە وەک هەنگاوێکی گرنگ لە پیشەسازی بڵاوکردنەوەدا دەبینرێت، چونکە بۆ یەکەمجارە چاپی تایبەت لە هەمان کاتی چاپی گشتیدا بڵاودەکرێتەوە نەک دواتر، بلومسبێری دەڵێت ئەمە یەکەمجارە ئەم شێوازە بۆ یەکێک لە ناونیشانە سەرەکییەکانیان بەکاردەهێنن.
کتێبەکە لە نووسینی ستیفن گراهام و ئۆرلی کلاینە و بڕیارە لە ٢٤ی ئەیلول بڵاوببێتەوە، ئەمەش بەشێکە لە زنجیرە چاپی تایبەت کە دیزاینەکەی بە جۆرێکە خوێندنەوەی بۆ ئەو کەسانە ئاسانتر بێت کە لەگەڵ دیزاینی ئاسایی لاپەڕەکاندا تووشی گرفت دەبن.
ئەم چاپە تایبەتانە چەند خاسیەتێکیان تێدایە وەک فۆنتی گەورەتر، زیادکردنی بۆشایی نێوان دێڕەکان، ڕەنگی کاغەزی کرێمی و بەکارهێنانی ڕەنگی خۆڵەمێشی بۆ دەقەکان لە جیاتی ڕەشی تۆخ بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر چاو.
بابەتی دەستڕاگەیشتن لە بڵاوکردنەوەدا بووەتە پرسێکی گرنگ، چونکە بڵاوکەرەوەکان دەیانەوێت خوێندنەوە بۆ هەمووان بەردەست بێت بەبێ ئەوەی خوێنەرانی خاوەن پێداویستی لە بازاڕی سەرەکی کتێب داببڕێن.
بڵاوکردنەوەی هەردوو چاپەکە لە یەک کاتدا، مانای وایە کە ئاسانکاری خوێندنەوە بەشێکە لە پڕۆسەی سەرەکی بڵاوکردنەوە نەک تەنها خزمەتگوزارییەکی زیادە کە دواتر بیر لە دابینکردنی بکرێتەوە.
ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی ئەوەی بڵاوکەرەوەکانی دیکەش هان بدات پێشوەختە بیر لەbدیزاینی کتێبەکانیان بکەنەوە، کە ئەمەش گۆڕانکارییەکی ئەرێنییە لە چۆنیەتی پەیوەندی نێوان کتێب و هەموو جۆرە خوێنەرێک.
PM:04:38:02/09/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه