‌وێنە نوێیەکانی تەلەسکۆپی چاندرا "ژیانی توندوتیژ"ی ناو گەلەئەستێرەکان ئاشکرا دەکەن

وێستگە ستایل-

وێنە نوێیەکانی تەلەسکۆپی چاندرا "ژیانی توندوتیژ"ی ناو گەلەئەستێرەکان ئاشکرا دەکەن


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


ئاژانسی ناسا کۆمەڵە وێنەیەکی نوێی بڵاوکردەوە کە تێیدا ١٦ گەلەئەستێرەی جیاواز دەردەکەون و وردەکاریی سەرسوڕهێنەری تەقینەوەی ئەستێرەکان و پێکدادانی گەلەئەستێرەکان نیشان دەدەن.


ئەم وێنانە داتای تیشکی ئێکسی تەلەسکۆپی چاندرا لەگەڵ زانیاری تەلەسکۆپە گەورەکانی وەک جەیمس وێب و هابڵ تێکەڵ دەکەن بۆ ئەوەی دیمەنێکی گشتگیرتر لە گەشەی گەردوون بخەنە ڕوو.


تیشکی ئێکس دەتوانێت گازی زۆر گەرم و چالاکییە وزە بەرزەکان دەربخات کە لە وێنە ئاساییەکاندا نابینرێن، وەک ئەو ماددانەی دەچنە ناو کونی ڕەشەکان یان ئەو گازانەی بەهۆی تەقینەوەی ئەستێرەکانەوە بڵاو دەبنەوە.


ئەم جۆرە چاودێرییانە یارمەتی زاناکان دەدەن تێبگەن کە گەلەئەستێرەکان سیستمێکی وەستاو نین، بەڵکو ژینگەیەکی داینامیکین کە تێیدا گاز و ئەستێرەکان و کونی ڕەشەکانببەردەوام کارلێک دەکەن.


خوێندنەوەی ئەم گەلەئەستێرە دوورانە ڕێگەخۆشکەرە بۆ تێگەیشتن لە مێژووی گەلەئەستێرەی ڕێگای کاکێشان و پێشبینیکردنی ئەوەی لە داهاتوودا چاوەڕێی گەلەئەستێرەکەی ئێمە دەکات.


NASA Science, August 27, 2026


PM:11:14:01/09/2026


ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل