ئەگەری مانەوەی میکرۆبەکان لە جەمسەری باشووری مانگدا نیگەرانی لای زاناکان دروست دەکات
وێستگە ستایل-
ئەگەری مانەوەی میکرۆبەکان لە جەمسەری باشووری مانگدا نیگەرانی لای زاناکان دروست دەکات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
زاناکانی ناسا دۆزیویانەتەوە کە هەندێک جۆری میکرۆبی پەیوەست بە مرۆڤ دەتوانن بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لە ژینگە زۆر سارد و تاریکەکانی جەمسەری باشووری مانگدا بمێننەوە.
ئەم دۆزینەوەیە پرسیاری جدی لەبارەی مەترسیی پیسبوونی بایۆلۆژی و پاراستنی ژینگەی مانگ دروست دەکات، بەتایبەت لە کاتێکدا کە گەشتە مرۆییەکان بۆ سەر مانگ ڕوو لە زیادبوونن.
توێژینەوەکە دەریخستووە کە ئەگەری هەیە ئەم زیندەوەرە وردانە بۆ ماوەی لانی کەم یەک ڕۆژی زەوی لەوێ بژین، هەرچەندە ئەمە بەو مانایە نییە کە دەتوانن زاوزێ بکەن یان کۆمەڵگەی مایکڕۆبی جێگیر دروست بکەن.
یەکێک لە کێشە سەرەکییەکان ئەوەیە کە مرۆڤەکان ناتوانرێت وەک ئامێرە ڕۆبۆتییەکان بە تەواوی پاکژ بکرێنەوە، ئەمەش وادەکات بە نائاگایی میکرۆب لەگەڵ خۆیاندا بۆ سەر ڕووی مانگ بگوازنەوە.
زاناکان نیگەرانن لەوەی ئەم میکرۆب کار بکەنە سەر کیمیای سروشتی مانگ و لە داهاتوودا تاقیگەکان نەتوانن جیاوازی لەنێوان نیشانە بایۆلۆژییە ڕەسەنەکان و ئەوانەی مرۆڤ بردونیەتی بکەن.
NASA Science, August 19, 2026
PM:11:13:01/09/2026
ئهم بابهته 36
جار خوێنراوهتهوه