‌دادگای ئەمریکا بڕیارەکەی پێنتاگۆنی دژی کۆمپانیایەکی ژیریی دەستکرد هەڵوەشاندەوە

وێستگە ستایل-

دادگای ئەمریکا بڕیارەکەی پێنتاگۆنی دژی کۆمپانیایەکی ژیریی دەستکرد هەڵوەشاندەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


دادوەرێکی فیدراڵی لە ئەمریکا بە فەرمی ڕێگری کرد لەوەی کۆمپانیای "ئانسرۆپیک" بخرێتە لیستی ڕەشی ئەمنی و مەترسییە نەتەوەییەکانەوە.


وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) دەیویست ئەم کۆمپانیایە وەک مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی بناسێنێت بەهۆی ناکۆکییە تەکنیکییەکانیان.


کێشەکە کاتێک قووڵ بووەوە کە کۆمپانیای ئانسرۆپیک بە توندی ڕەتیکردەوە تەکنەلۆژیاکەی بۆ مەبەستی چاودێری و پەرەپێدانی چەکی ئۆتۆنۆم بەکاربهێنرێت.


کۆمپانیای ئانسرۆپیک بەرهەمهێنەری ژیریی دەستکردی "Claude"ـە و یەکێکە لە پێشەنگەکانی ئەم بوارە و داکۆکی لە بەکارهێنانی ئەخلاقیی تەکنەلۆژیا دەکات.


ئەم بڕیارەی دادگا وەک سەرکەوتنێکی گەورە بۆ سەربەخۆیی کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا لە بەرامبەر فشاری دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەکان ئەژمار دەکرێت.


میدیا یاساییەکانی ئەمریکا و ئاژانسە هەواڵییەکان.


PM:09:04:28/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل