دۆزینەوەی فۆسیڵێکی ٣٢٤ ملیۆن ساڵە نهێنییەکی نوێی مێرووەکان ئاشکرا دەکات
وێستگە ستایل-
دۆزینەوەی فۆسیڵێکی ٣٢٤ ملیۆن ساڵە نهێنییەکی نوێی مێرووەکان ئاشکرا دەکات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
توێژەران فۆسیڵێکی دەگمەن و کۆنیان دۆزیوەتەوە کە زانیاری نوێ و گرنگ دەربارەی چۆنیەتی نیشتەجێبوونی مێرووەکان لەسەر وشکانی دەخاتە ڕوو.
مێژووی ئەم فۆسیڵە بۆ ٣٢٤ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و وەک بەڵگەیەکی مێژوویی گرنگ بۆ پەرەسەندنی بوونەوەرەکان سەیر دەکرێت.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە مێرووەکان پێش ئەوەی بە تەواوی لەسەر وشکانی نیشتەجێ بن، بە قۆناغێکی درێژخایەنی "دووفەکی" واتە لە ئاو و وشکانیدا تێپەڕیون.
پێشتر لە ناوەندە زانستییەکاندا وا دەزانرا کە گواستنەوەی مێرووەکان لە ناو ئاوەوە بۆ سەر وشکانی بە شێوەیەکی خێرا و لەناکاوی بووە.
ئەم دۆزینەوەیە لاپەڕەیەکی نوێ و پڕ لە زانیاری لە مێژووی پەرەسەندنی بونەوەرەکان و ژیانی سەر گۆی زەوی لە سەردەمە زۆر کۆنەکاندا هەڵدەداتەوە.
گۆڤارە پالیۆنتۆلۆژییە نێودەوڵەتییەکان.
PM:09:03:28/08/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه