‌مەترسی لەناوچوون ڕوو لە سەدان جۆر ئاژەڵی دەگمەن دەکات لە ئەمریکا

وێستگە ستایل-

مەترسی لەناوچوون ڕوو لە سەدان جۆر ئاژەڵی دەگمەن دەکات لە ئەمریکا


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


بڕیارێکی نوێی ئیدارەی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی پاراستنی دارستانەکان، کاردانەوە و ناڕەزایەتی توندی ژینگەدۆستانی لە وڵاتەکە لێکەوتەوە.


ئەم بڕیارە ڕێگە دەدات بە دروستکردنی ڕێگاوبان، کونکردن و بڕینەوەی دارەکان لە زیاتر لە ٤٥ ملیۆن ئەکتەر لە رووبەری دارستانە نیشتمانییەکان.


زیاتر لە ٤٠٠ جۆری ئاژەڵی پارێزراو کە لە ژێر چاودێریدان، وەک ورچی خۆڵەمێشی، گورگی خۆڵەمێشی و ماسی سەلمۆن، دەکەونە ژێر هەڕەشەی ڕاستەقینەی لەدەستدانی نشینگەکانیان.


یاسای "پاراستنی ناوچە بێ ڕێگاوبانەکان" ساڵانێکی زۆر بوو پارێزگاری لەم ناوچە سروشتییانە دەکرد لە چالاکییە پیشەسازی و تێکدەرەکان، بەڵام ئێستا هەڵوەشاوەتەوە.


چالاکوانانی بواری ژینگە هۆشداری دەدەن کە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی زیانی قەرەبوونەکراوە بۆ فرەچەشنی بایۆلۆژی و سیستەمی ژینگەیی ناوچەکە.


ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی پاراستنی ژینگە لە ئەمریکا.


PM:09:01:28/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل