دۆزینەوەی سەربازگەیەکی ونبووی ڕۆمانی لە سویسرا
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
شوێنەوارناسان لە ناوچەی ویندیچی سویسرا، پاشماوەی سەربازگەیەکی گەورەی سەردەمی ڕۆمانییەکانیان دۆزییەوە.
ئەم سەربازگەیە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی یەکەمی زایینی و چەندین دیوار و شوێنی کارکردنی سەربازی تێدا دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی ئیمپراتۆر تیبیریۆس دەگەڕێتەوە.
لە شوێنی هەڵکۆڵینەکەدا، پارەی زێڕ، ئامێری پزیشکی و تەنانەت پاشماوەی نانی رۆمانی لەناو نانەوایەکدا دۆزراوەتەوە کە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر پارێزراوە.
شوێنەکە تەنها سەربازگەیەکی کاتی نەبووە، بەڵکو وەک شارۆچکەیەکی بچووک وابووە کەبسەرباز و پیشەوەران پێکەوە تێیدا ژیاون.
ئەم دۆزینەوەیە زانیاری زۆر گرینگ دەدات بە مێژوونووسان لەسەر چۆنیەتی رێکخستنی سوپای رۆمان و ژیانی رۆژانەیان و سیستمی خۆراکیان.
سەرچاوە: Popular Mechanics
PM:11:28:18/08/2026