‌ژیریی دەستکرد و گۆڕینی ئایندەی زانستی کیمیا

وێستگە ستایل-

ژیریی دەستکرد و گۆڕینی ئایندەی زانستی کیمیا


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


توێژەرانی بواری کیمیا بە شێوەیەکی بەرفراوان ژیریی دەستکرد لەگەڵ زانستی گەردیلەیی تێکەڵ دەکەن بۆ ئەنجامی وردتر.


توێژینەوەیەک لە گۆڤاری Nature بڵاوکراوەتەوە کە باس لە سیستمێکی فێربوونی قووڵ دەکات بۆ شیکردنەوەی جوڵەی گەردیلەکان و پێشبینیکردنی تایبەتمەندییە

فیزیاییەکانیان.


ئەم تەکنیکە نوێیە یارمەتیدەرە بۆ پێشبینیکردنی رێڕەوی گەردیلەکان بۆ ماوەیەکی درێژتر، کە پێشتر لە رێگەی تاقیگە تەقلیدییەکانەوە کارێکی زۆر قورس و تێچووێن بوو.


ئەم پێشکەوتنانە نیشانەی ئەوەن کە کیمیا لە تاقیگەی ئاساییەوە بەرەو تاقیگەی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرد هەنگاو دەنێت.


لەکۆتاییدا ئەم جۆرە توێژینەوانە دەبنە هۆی خێراکردنی دۆزینەوەی دەرمانی نوێ و باشترکردنی کەرەستەکانی وزە و پاراستنی ژینگە.


سەرچاوە: Nature


PM:11:28:18/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل