هەڵم؛ تەندروستترین ڕێگای دروستکردنی خۆراک بۆ پاراستنی ڤیتامینەکان
وێستگە ستایل-
هەڵم؛ تەندروستترین ڕێگای دروستکردنی خۆراک بۆ پاراستنی ڤیتامینەکان
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ئامادەکردنی خواردن بە هەڵم (Steaming) بە یەکێک لە باشترین شێوازەکانی چێشتلێنان دادەنرێت کە سوودە تەندروستییەکانی خۆراک وەک خۆی دەهێڵێتەوە.
بە پێچەوانەی سوورکردنەوە یان کوڵاندنی زۆر، ئامادەکردنی سەوزەوات و گۆشت بە هەڵم ڕێگری دەکات لە لەدەستدانی ڤیتامین و کانزا گرنگەکان.
شارەزایانی خۆراک دەڵێن ئەم شێوازە نەک هەر کالۆری کەم دەکاتەوە، بەڵکو تامی سروشتی خۆراکەکەش دەپارێزێت بەبێ بەکارهێنانی ڕۆن.
ئەم ڕێگەیە بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن و سیستەمێکی خۆراکی هاوسەنگیان هەبێت.
دروستکردنی خۆراک بەم شێوەیە یارمەتی ئاسانکردنی کرداری هەرس دەدات و ڕێگری لە غازاتی گەدە دەکات.
مەجەلەی تێستی
PM:11:39:17/08/2026
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه