‌هەینی موزیکی نوێ؛ بڵاوبوونەوەی شەپۆلێکی گەورەی ئەلبوم و گۆرانی نوێ لە ١٤ی ئابدا

وێستگە ستایل-

هەینی موزیکی نوێ؛ بڵاوبوونەوەی شەپۆلێکی گەورەی ئەلبوم و گۆرانی نوێ لە ١٤ی ئابدا


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


ئەمڕۆ ١٤ی ئابی ٢٠٢٦، وەک "هەینی موزیکی نوێ" ناسراوە، چونکە ژمارەیەکی زۆر لە ئەلبوم و گۆرانی نوێ لە شێوازە جیاوازەکانی پۆپ، ڕۆک، ڕاپ و جاز بڵاوکرانەوە و کێبڕکێیەکی بەهێز لە بازاڕی موزیکدا دروست بووە.


لە نێو دیارترین ئەو هونەرمەندانەی ئەمڕۆ بەرهەمی نوێیان بڵاوکردووەتەوە بریتین لە: جۆن باتیست، لۆکاس گراهام، تیمی (The Script)، ئاشلی کوک و تیمی (KATSEYE)، کە هەر یەکەیان بە شێوازێکی جیاواز گەڕاونەتەوە ناو کایەی هونەری.


یەکێک لە گرنگترین بڵاوکراوەکانی ئەمڕۆ ئەلبومی سێیەمی هونەرمەند (Fridayy)ە بە ناوی (Tension)، کە کۆمپانیای یونێڤەرساڵ موزیک پێشتر وەک پڕۆژەیەکی جیاواز و سەرکێشانە لە کاروانی هونەری ئەم گۆرانیبێژەدا وەسفی کردبوو.


ڕۆژی هەینی لە ساڵی ٢٠١٥ەوە وەک ڕۆژی جیهانی بۆ بڵاوکردنەوەی موزیک دەستنیشانکراوە، ئەمەش یارمەتی هونەرمەندان دەدات تاوەکو زۆرترین ڕێژەی گوێگر لە سەرەتای هەفتەدا کۆبکەنەوە و بچنە ناو ڕیزبەندییە جیهانییەکان (Charts).


ئەم چڕییە لە بڵاوکردنەوەی بەرهەمی نوێ لە ١٤ی ئابدا نیشانەی زیندوویی بازاڕی موزیکە، چ لەسەر ئاستی پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان و چ لەسەر ئاستی فرۆشتنی سیدی و ڤاینڵ کە تا ئێستاش لایەنگری خۆیان هەیە.


سەرچاوە: میوزیک تراکەر، پیتشفۆرک، یونێڤەرساڵ میوزیک کەنەدا و لیستە فەرمییەکانی بڵاوکردنەوەی ١٤ی ئاب.


PM:11:25:14/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل