ڕێد دێد ڕیدێمپشن ٢؛ شوێنەواری نەمری ڕۆکستار لەبەردەم GTA VI
وێستگە ستایل-
ڕێد دێد ڕیدێمپشن ٢؛ شوێنەواری نەمری ڕۆکستار لەبەردەم GTA VI
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
هەشت ساڵ دوای بڵاوبوونەوەی لە ساڵی ٢٠١٨، کایەی (Red Dead Redemption 2) هێشتا وەک یەکێک لە باشترین بەرهەمەکانی مێژووی ڤیدیۆگەیم دەبینرێت. لە کاتێکدا ئێستا سەرنجەکان لەسەر (GTA VI)ن کە بڕیارە لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام ڕێد دێد هێشتا جێگەی باسە.
ئەم کایەیە کە لە ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە، بەهۆی جیهانە کراوە و وردەکارییە بێشوومارەکانی ژینگەیی و چیرۆکە کاریگەرەکەیەوە ناوبانگی دەرکرد. ڕۆکستار تەنها کایەیەکی ئەکشنی دروست نەکرد، بەڵکو جیهانێکی زیندووی خولقاند کە تێیدا ئاژەڵان، کەشوهەوا و گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان ڕۆڵیان هەبوو.
تا ئێستاش گەیمەران لە ئینتەرنێتدا باس لەم کایەیە دەکەن و هەوڵدەدەن لە ڕێگەی تەکنەلۆژیای نوێوە گرافیکەکەی باشتر بکەن، ئەمەش نیشانی دەدات کە دیزاینە بنەڕەتییەکەی دوای هەشت ساڵ هێشتا سەرنجڕاکێشە.
ناوبانگی ئەم یارییە لە کاتێکدا گرنگە کە جیهان چاوەڕێی (GTA VI) دەکات. کۆمپانیای ڕۆکستار بەم یارییە سەلماندی کە دەتوانێت چیرۆکی قووڵ و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو پێکەوە کۆبکاتەوە، ئەمەش بووە ستانداردێک بۆ هەموو یارییەکانی دیکە.
بە گەورەبوونی چاوەڕوانییەکان بۆ کایە نوێیەکەی ڕۆکستار، مانەوەی (Red Dead
Redemption 2) دەیسەلمێنێت کە کایە گەورەکان بە هاتنی تەکنەلۆژیای نوێ ون نابن، بەڵکو دەبنە سەرچاوەیەک بۆ هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکانی داهاتوو.
سەرچاوە: ماڵپەڕی تەکنەلۆژیی زە ڤێرج و پێگەی فەرمی ڕۆکستار گەیمز
PM:11:14:12/08/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه