سەرکەوتنی چاوەڕواننەکراوی ژنانی هیندستان لە جامی جیهانی تیرهاویشتندا
وێستگە ستایل-
سەرکەوتنی چاوەڕواننەکراوی ژنانی هیندستان لە جامی جیهانی تیرهاویشتندا
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
تیمی ژنانی هیندستان لە جامی جیهانی تیرهاویشتن لە شەنگهای، توانییان دوو لە بەهێزترین تیمەکانی جیهان تێکبشکێنن.
ئەم ئەنجامە وەک یەکێک لە گەورەترین شۆکەکانی وەرزەکە لە ساڵی ٢٠٢٦دا هەژمار کرا و ناوی هیندستانی هێنایە پێشەوە.
لە هەمان کاتدا، لی مێنگیی چینی لەسەر خاکی خۆی ئاستێکی باڵای نیشاندا و توانی نازناوێکی گرنگ بۆ وڵاتەکەی بباتەوە.
ئەم سەرکەوتنانە نیشانەی بەهێزیی کیشوەری ئاسیایە لەم وەرزشەدا لە کاتی ئامادەکاری بۆ ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٨.
تیرهاویشتنی هیندستان لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە پاڵپشتییەکی زۆرەوە توانیویەتی بگاتە ئاستی نوخبەی جیهانی.
فیدراسیۆنی جیهانی تیرهاویشتن (World Archery)
PM:09:57:10/08/2026
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه