دادگای نیو مەکسیکۆ کۆمپانیای میتا بە ٥٦٧ ملیۆن دۆلار سزا دەدات بەهۆی زیان گەیاندن بە گەنجان
وێستگە ستایل-
دادگای نیو مەکسیکۆ کۆمپانیای میتا بە ٥٦٧ ملیۆن دۆلار سزا دەدات بەهۆی زیان گەیاندن بە گەنجان
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
دادگایەکی ویلایەتی نیو مەکسیکۆ بڕیارێکی مێژوویی دژی کۆمپانیای میتا دەرکرد ونفەرمانی پێکرد بڕی ٥٦٧ ملیۆن دۆلار بۆ پشتگیریکردنی تەندروستی مێشکی مێرمنداڵان
تەرخان بکات.
ئەم بڕیارە دوای دۆسیەیەکی یاسایی درێژخایەن دێت کە تێیدا میتا تۆمەتبار کراوە بەوەی بە ئەنقەست سەکۆکانی (فەیسبووک و ئینستاگرام)ی بە شێوازێک دیزاین کردووە کە ببێتە هۆی ئاڵوودەبوون و زیان گەیاندن بە دەروونی گەنجان.
پارەکە لە سندوقێکی تایبەتدا خەرج دەکرێت بۆ دابینکردنی چارەسەری دەروونی و بەهێزکردنی هۆشیاری خێزانی لەبارەی مەترسییەکانی سۆشیاڵ میدیا.
ئەمە بە یەکێک لە گەورەترین سزاکان دادەنرێت کە تا ئێستا بەسەر کۆمپانیایەکی تەکنەلۆژیا بسەپێنرێت لەسەر پرسی کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان.
کۆمپانیای میتا ڕایگەیاندووە کە ئەوان بەردەوامن لە کارکردن بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەتتر بۆ بەکارهێنەرە تەمەن بچووکەکان.
سەرچاوە: نووسینگەی داواکاری گشتی ویلایەتی نیو مەکسیکۆ (New Mexico AG)
PM:11:01:07/08/2026
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه