‌گۆڕینی بەکتریای ڕیخۆڵە ئاسۆیەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی هەستیاری فستق دەکاتەوە

وێستگە ستایل-

گۆڕینی بەکتریای ڕیخۆڵە ئاسۆیەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی هەستیاری فستق دەکاتەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


توێژینەوەیەکی زانستی نوێ دەریخستووە کە گۆڕینی هاوسەنگی بەکتریای ناو ڕیخۆڵەبدەتوانێت یارمەتی ئەو کەسانە بدات کە هەستیاری توندیان بە فستق هەیە.


لە تاقیکردنەوەیەکدا کە لەسەر ژمارەیەک گەنج ئەنجامدرا، دەرکەوت کە چاندنی بەکتریای سوودبەخش (Microbiome) وایکردووە جەستەیان بەرگەی خواردنی بڕێکی دیاریکراو لە فستق بگرێت.


ئەم ڕێگە چارەیە کار لەسەر ڕێکخستنەوەی سیستمی بەرگری جەستە دەکات تاوەکو بە شێوەیەکی هەڵە و توند کاردانەوەی بەرامبەر پڕۆتینی فستق نەبێت.


هەستیاری بە فستق یەکێکە لە مەترسیدارترین جۆرەکانی هەستیاری خۆراک کە ساڵانە دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان و منداڵان.


زاناکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمە تەنها سەرەتایە و پێویستیان بە تاقیکردنەوەی فراوانتر هەیە پێش ئەوەی وەک چارەسەری گشتی پەیڕەو بکرێت.


سەرچاوە: گۆڤاری زانستی (Nature Medicine)


PM:11:01:07/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل