‌کۆمپانیای ڕۆش پشکنینی نوێ بۆ ڤایرۆسێکی کوشندەی خۆراک لە ئەمریکا ڕادەگەیەنێت

وێستگە ستایل-

کۆمپانیای ڕۆش پشکنینی نوێ بۆ ڤایرۆسێکی کوشندەی خۆراک لە ئەمریکا ڕادەگەیەنێت


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


کۆمپانیای جیهانی "ڕۆش" دوو جۆر پشکنینی پێشکەوتووی (PCR) بۆ دەستنیشانکردنی خێرای ڤایرۆسی "سایکلۆسپۆرا" خستە بازاڕەوە.


ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە حاڵەتەکانی تووشبوون بەم مشەخۆرە لە ویلایەتەبیەکگرتووەکانی ئەمریکا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا.


پشکنینە نوێیەکان یارمەتی تیمە تەندروستییەکان دەدەن زۆر بە وردی و خێرایی سەرچاوەینپیسبوونی خۆراکەکان لە ناوەندە بازرگانییەکاندا بدۆزنەوە.


سایکلۆسپۆرا لە ڕێگەی میوە و سەوزەی پیسبووەوە دەگوازرێتەوە و دەبێتە هۆی هەوکردنی توندی کۆئەندامی هەرس و بێهێزییەکی زۆر.


ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵە جیهانییەکان بۆ بەهێزکردنی سیستمی پاراستنی سەلامەتیبخۆراک و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی پەتای خۆراک.


سەرچاوە: بەشی ڕاگەیاندنی فەرمی کۆمپانیای ڕۆش (Roche)


PM:10:59:07/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل