‌سپەیس ئێکس ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەیەکی مێژوویی دەکات بۆ گرتنەوەی موشەکی ستارشیپ

وێستگە ستایل-

سپەیس ئێکس ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەیەکی مێژوویی دەکات بۆ گرتنەوەی موشەکی ستارشیپ


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


کۆمپانیای سپەیس ئێکس ئامادەکارییە کۆتاییەکان ئەنجام دەدات بۆ پێنجەمین گەشتی تاقیکاری موشەکی زەبەلاحی ستارشیپ کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بێت.


گرنگترین بەشی ئەم تاقیکردنەوەیە بریتییە لە هەوڵدان بۆ گرتنەوەی بەشی یەکەمی موشەکەکە (Super Heavy) لە هەوادا لە ڕێگەی باسکە میکانییکییەکانی بورجی هەڵدانەوە.


ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە ڕێگە دەدات موشەکەکان بەبێ زیان بگەڕێنەوە و لە ماوەیەکی زۆر کورتدا ئامادەی گەشتی داهاتوو بکرێنەوە، ئەمەش تێچووی گەشتەکان بەشێوەیەکی خەیاڵی کەمدەکاتەوە.


ستارشیپ ئامرازی سەرەکییە بۆ پڕۆژە داهاتووەکانی ناسا بۆ سەر مانگ و هەروەها خەونی ئیلۆن مەسک بۆ ناردنی مرۆڤ بۆ سەر هەسارەی مەریخ.


سەرکەوتنی ئەم هەنگاوە وەک گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە مێژووی پیشەسازی بۆشایی ئاسماندا ئەژمار دەکرێت.


سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای سپەیس ئێکس (SpaceX)


PM:10:58:07/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل