‌سەتەلایتەکانی ستارلینک پشکی کڕیارانی تری موشەکەکانی سپەیس ئێکس کەمدەکەنەوە

وێستگە ستایل-

سەتەلایتەکانی ستارلینک پشکی کڕیارانی تری موشەکەکانی سپەیس ئێکس کەمدەکەنەوە


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


کۆمپانیای سپەیس ئێکس لە ئێستادا زۆربەی توانای موشەکەکانی فالکۆن ٩ بۆ هەڵدانی سەتەلایتەکانی ستارلینکی سەر بە خۆی تەرخان دەکات.


ئەم گۆڕانکارییە لە کارنامەی کۆمپانیاکەدا بووەتە هۆی ئەوەی کڕیارە دەرەکییەکان بۆ هەڵدانی سەتەلایتەکانیان تا ساڵی ٢٠٢٨ و ٢٠٢٩ بکەونە نۆرەی چاوەڕوانییەوە.


کۆمپانیاکە پێشینەی کارەکانی داوە بە فراوانکردنی خێرای تۆڕی ئینتەرنێتی ستارلینک، ئەمەش وایکردووە کڕیارانی تر کەمتر دەستیان بە موشەکەکان ڕابگات.


ئەم دۆخە نیشانی دەدات چۆن سپەیس ئێکس بە توندی بزنسی هەڵدانی موشەک و تۆڕی ئینتەرنێتە سەتەلایتییەکەی بەیەکەوە بەستووەتەوە و کۆنترۆڵی بازاڕی کردووە.


پێشبینی دەکرێت ئەم فشارە بەردەوام بێت تا ئەو کاتەی موشەکی ستارشیپ بەتەواویبدەکەوێتە کار و توانای هەڵگرتنی بارستایی زیاتری دەبێت.


سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز (Reuters)


PM:10:57:07/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل