ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری واران تایبەت بە منداڵان بڵاوکرایەوە
وێستگە ستایل-
ژمارەیەکی نوێی گۆڤاری واران تایبەت بە منداڵان بڵاوکرایەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
دامەزراوەی کەریمی عەلەکە بۆ خزمەتکردنی بواری پەروەردە و ئەدەبی منداڵان، شەشەمین ژمارەی گۆڤاری وەرزیی "واران"ی خستە بەردەستی خوێنەران، کە تایبەتە بە منداڵ و مێردمنداڵان.
ئەم ژمارە نوێیەی گۆڤارەکە، بەرهەمی هەمەجۆر و بابەتگەلێکی پەروەردەیی لەخۆدەگرێت کە بە شێوازێکی سەرنجڕاکێش بۆ تەمەنی منداڵ و مێردمنداڵ ئامادەکراون، بە ئامانجی گەشەپێدانی خەیاڵ و توانای فیکریی ئەوان.
لە ناوەڕۆکی ئەم ژمارەیەدا چەندین چیرۆک و بابەتی ئەدەبی هەن، لەوانەش؛ "ڕۆژێکی پێکەنیناوی"، "تیمساح و مەیموون" و "ماڵێک بۆ کلک سپی"، هەروەها شانۆگەرییەک بە ناوی "تۆپ و توو" لە لاپەڕەکانیدا جێگەی کراوەتەوە.
گۆڤاری واران گۆڤارێکی وەرزییە و لە شاری سلێمانی دەردەچێت، یەکەم ژمارەی لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥ بڵاوکراوەتەوە و وەک سەرچاوەیەکی گرنگی ئەدەبی و پەروەردەیی بۆ منداڵانی کورد دەناسرێت.
بڵاوکردنەوەی ئەم گۆڤارە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دامەزراوەی کەریمی عەلەکەیە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنە ئەدەبییەی لە کتێبخانەی کوردیدا بۆ تەمەنی منداڵان و مێردمنداڵان هەیە.
ڕاگەیەنراوی دامەزراوەی کەریمی عەلەکە
PM:06:10:07/08/2026
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه