‌پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان ڕوو لە دابەزین دەکەن

وێستگە ستایل-

پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان ڕوو لە دابەزین دەکەن


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی لاوازبوونی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی بەرگەهەوا، پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن لە دابەزین و کاریگەری شەپۆلە گەرمەکە بەرەو لاوازی دەچێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ـی ئابی 2026، ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ئاماژەی بەوە کرد، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی 1 تا 2 پلەی دیکە نزمدەبنەوە، ئەوەش بەهۆی کشانەوەی کاریگەری ئەو بەرزەپاڵەپەستۆیەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕووی لە ناوچەکە کردبوو.


بەپێی پێشبینییەکان، بەرزترین پلەی گەرمی بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شار و ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت: سلێمانی 40 پلە، هەولێر 42 پلە، دهۆک 41 پلە، هەڵەبجە 42 پلە، کەرکوک 44 پلە، گەرمیان 46 پلە، ڕاپەڕین 42 پلە، سۆران 41 پلە و زاخۆ 40 پلەی

سیلیزی.


ئەم دابەزینەی پلەکانی گەرما لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان شەپۆلێکی گەرمای بەهێزیان بەخۆوە بینیبوو، کە بووە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما بۆ سەروو ئاستە ئاساییەکان.


چاوەڕوان دەکرێت بەهۆی نەمانی کاریگەری ئەو فشارە گەرمەی سەر ناوچەکە، هاوڵاتییان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەست بە فێنکبوونەوەیەکی ڕێژەیی بکەن لە کەشوهەوادا.


سەرچاوە: بڵاوکراوەی ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی.


PM:06:56:06/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل