ململانێی زەبەلاحەکانی کەرتی گەشتوگوزار؛ گەورەترین زنجیرە هۆتێلەکانی جیهان بناسە
وێستگە ستایل-
ململانێی زەبەلاحەکانی کەرتی گەشتوگوزار؛ گەورەترین زنجیرە هۆتێلەکانی جیهان بناسە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
کەرتی هۆتێلداری لە ئاستی جیهاندا گۆڕانکاری گەورە و خێرای بەخۆوە بینیوە و لە ئێستادا چەند کۆمپانیایەکی کەم و زەبەلاح کۆنترۆڵی بەشێکی زۆری بازاڕی گەشتوگوزاری جیهانیان کردووە.
کۆمپانیای "ماریۆت ئینتەرناشناڵ" (Marriott International) هێشتا لە لوتکەی لیستی گەورەترین زنجیرە هۆتێلەکاندا دێت، کە خاوەنی زیاتر لە ٨ هەزار هۆتێل و یەک ملیۆن و نیو ژووری گەشتیارییە لە سەرانسەری وڵاتانی جیهاندا.
ڕکابەرییەکان لەم کەرتەدا زۆر توند بوونەتەوە، بەتایبەت لەگەڵ گروپەکانی وەک "هیڵتۆن" (Hilton) و "ئینتەرکۆنتینێنتال" (IHG)، کە بەردەوامن لە کڕینەوەی براندە بچووکەکان و فراوانکردنی لقەکانیان لە بازاڕە نوێیەکانی وەک چین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
دوای تێپەڕبوونی قەیرانی کۆرۆنا، ئەم زنجیرە هۆتێلە گەورانە ستراتیژی کارکردنی خۆیان گۆڕیوە و زیاتر تیشک دەخەنە سەر هۆتێلە ئابوورییەکان و دابینکردنی شوقەی گەشتیاری تا بتوانن کێبڕکێی کۆمپانیاکانی وەک Airbnb بکەن.
پێشبینی دەکرێت لە ساڵانی داهاتوودا ئەم کۆمپانیا جیهانییانە زیاتر پشت بە تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد ببەستن بۆ بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییەکان و کەمکردنەوەی تێچووەکان، ئەمەش گۆڕانکاری بنەڕەتی لە شێوازی مانەوەی گەشتیاراندا دروست دەکات.
سەرچاوە: گۆڤاری ئابووری Forbes
PM:11:47:05/08/2026
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه