‌خۆرگیرانێکی تەواوەتی لە ئاسمانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا و جەمسەری باکوور ڕوودەدات

وێستگە ستایل-

خۆرگیرانێکی تەواوەتی لە ئاسمانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا و جەمسەری باکوور ڕوودەدات


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


نەخشە فەلەکییەکان نیشانی دەدەن کە لە ڕۆژی ١٢ی ئابی ٢٠٢٦دا، جیهان شایەتی دیاردەیەکی دەگمەنی خۆرگیرانی تەواوەتی دەبێت کە بەسەر چەند ناوچەیەکی دیاریکراودا تێدەپەڕێت.


ئەم دیاردە ناوازەیە بەسەر ئاسمانی بەشێک لە وڵاتانی ئیسپانیا، ئایسلەندا و گرینلانددا تێدەپەڕێت و بۆ ماوەی چەند خولەکێک تاریکییەکی تەواو ئەو ناوچانە دەگرێتەوە.


ئەمە گەورەترین و سەرنجڕاکێشترین ڕووداوی فەلەکی ساڵە کە تێیدا مانگ بە تەواوەتی ڕووی خۆر دەشارێتەوە و تەنها تاجەگوڵینەی دەوروبەری خۆر دەبینرێت.


خۆرگیرانی تەواوەتی تەنها دیمەنێکی جوان نییە، بەڵکو یەکێکە لەو دەرفەتە زێڕینانەی کە زانایان بۆ لێکۆڵینەوە لە بەرگەهەوای دەرەوەی خۆر و کاریگەرییەکانی لەسەر زەوی بەکاری دەهێنن.


هەزاران گەشتیار و ئارەزوومەندی ئەستێرەناسی لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکەن و تکتی گەشتیان بۆ ئەو وڵاتانە بڕیوە تا لەو ساتە مێژووییەدا ئامادە بن.


سەرچاوە: ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس (AP)


PM:11:42:05/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل