ڕەفیق حیلمی؛ ٦٦ ساڵ بەسەر ماڵاوایی ئەو زانا و ڕووناکبیرە تێدەپەڕێت کە مێژووی ئەدەبی کوردی زیندووکردەوە
وێستگە ستایل-
ڕەفیق حیلمی؛ ٦٦ ساڵ بەسەر ماڵاوایی ئەو زانا و ڕووناکبیرە تێدەپەڕێت کە مێژووی ئەدەبی کوردی زیندووکردەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
ئەمڕۆ ٤ی ئاب، یادی ٦٦ ساڵەی کۆچی دوایی یەکێک لە گەورەترین عەقڵە ڕووناکبیرییەکانی سەدەی بیستەمی کوردە؛ ڕەفیق حیلمی، ئەو کەسایەتییەی هەموو ژیانی خۆی لەپێناو ناسنامەی مێژوویی و ئەدەبی نەتەوەکەیدا تەرخان کرد و وەک ئەستێرەیەکی گەش لە ئاسمانی ڕۆشنبیریدا مایەوە.
ڕەفیق حیلمی تەنها نووسەر نەبوو، بەڵکو وەک یەکێک لە داڕێژەرانی بنەماکانی ڕەخنەی ئەدەبی و مێژوونووسییەکی زانستی لە کوردستان دەناسرێت، کە توانیویەتی بە دیدێکی قووڵ و وردبینانە پەردە لەسەر زۆرێک لە ڕاستییە شاراوەکانی مێژووی کورد و ئەدەبیاتەکەی لابدات.
ئەم زاتە خاوەنی شاکاری "مێژووی ئەدەبی کوردی"یە کە تا ئێستاش وەک سەرچاوەیەکی بێ رکابەر و ئەکادیمی لە ناوەندە زانستییەکاندا پشتی پێ دەبەسترێت، جگە لە کارە ناوازەکانی لە بواری وەرگێڕان و سیاسەتدا کە وەک سەرۆکی پارتی "هیوا" ڕۆڵێکی کاریگەری لە بزاڤی ڕزگاریخوازی کورددا گێڕاوە.
ڕەفیق حیلمی لە ساڵی ١٨٩٨ لە کەرکووکی قودسی کوردستان لەدایکبووە، دوای تەواوکردنی خوێندنی باڵا لە ئەستەنبوڵ و بەغدا، بووە یەکێک لە پێشەنگەکانی بزووتنەوەیبڕووناکبیری، تا دواجار لە ٤ی ئابی ساڵی ١٩٦٠ لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی ئەسپەردەی خاک کرا.
کۆچی ڕەفیق حیلمی کەلێنێکی گەورەی لە کتێبخانەی کوردیدا دروست کرد، بەڵام میراتە دەوڵەمەندەکەی و ئەو قوتابخانە فکرییەی دوای خۆی جێیهێشت، هەمیشە وەک سەرچاوەی ئیلهام بۆ نووسەران و مێژوونووسانی کورد دەمێنێتەوە.
ئەرشیفی نەتەوەیی کورد - بنکەی ژین بۆ بەڵگەنامە و دەستنووس
PM:02:51:04/08/2026
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه