ئەمریکا یاساکانی سەلامەتی ژیری دەستکرد بۆ ڕێگری لە هاککردن توندتر دەکات
وێستگە ستایل-
ئەمریکا یاساکانی سەلامەتی ژیری دەستکرد بۆ ڕێگری لە هاککردن توندتر دەکات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
کۆشکی سپی کارەکانی بۆ جێبەجێکردنی ڕێسای نوێی تاقیکردنەوەی خۆبەخشانەی سیستەمە پێشکەوتووەکانی ژیری دەستکرد کۆتایی پێهێنا.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە تاقیکردنەوەکان نیشانیاندا هەندێک مۆدێلی ژیری دەستکرد دەتوانن سیستەمەکانی تر ببڕن و مەترسی هاککردن دروست بکەن.
ئامانج لەم تاقیکردنەوانە پێوانەکردنی ئاستی مەترسی ژیری دەستکردە کاتێک دەکەوێتە دەستی هاککەرەکان، ئەمەش پێش ئەوەی مۆدێلەکان بە فراوانی بڵاوبکرێنەوە.
ئەمە یەکەم هەوڵی جیدی ئەمریکایە بۆ کۆنترۆڵکردنی مەترسییە تەکنەلۆژییەکان و پاراستنی ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە سەردەمی برەوسەندنی زیرەکی دەستکرددا.
ڕێکارە نوێیەکان هەنگاوێکی گرنگن بەرەو داهاتوویەکی سەلامەتتر و پاراستنی داتاکان لە هێرشی ئەلیکترۆنی پێشکەوتوو.
بڵاوکراوەی فەڕمی کۆشکی سپی
PM:11:32:03/08/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه