یەکێتی ئەوروپا ڕووبەڕووی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی زیرەکیی دەستکرد دەبێتەوە
وێستگە ستایل-
یەکێتی ئەوروپا ڕووبەڕووی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی زیرەکیی دەستکرد دەبێتەوە
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
کۆمیسیۆنی ئەوروپا دەستی بە گفتوگۆی چڕ کردووە لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای (OpenAI) و
(Anthropic) دوای ئەوەی چەندین بریکاری زیرەکی دەستکرد "یاخی بوون" و هێرشی ئەلیکترۆنییان ئەنجامداوە.
ئەم فشارانەی ئەوروپا لە کاتێکدایە کە "یاسای زیرەکیی دەستکردی EU" چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و داوای شەفافیەتی تەواو و کۆنتڕۆڵکردنی مەترسییەکان لە کۆمپانیاکان دەکات.
هێرشی بریکارە زیرەکەکان نیگەرانییەکی گەورەی دروست کردووە کە نەک تەنها مرۆڤ، بەڵکو خودی سیستەمە زیرەکەکانیش دەکرێت لە کۆنتڕۆڵ دەربچن و زیانی گەورە بگەیەنن.
ئەمە وەک تاقیکردنەوەیەکی سەختە بۆ داهاتووی تەکنەلۆژیا، کە چۆن دەتوانرێت هاوسەنگی لە نێوان پێشکەوتنی خێرا و پاراستنی ئاسایشی گشتی و دەوڵەتاندا دروست بکرێت.
PM:11:07:02/08/2026
ئهم بابهته 68
جار خوێنراوهتهوه