نەخشەبڕاوە ناوازەکەی بایۆ دوای ١٠٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە بۆ بەریتانیا
وێستگە ستایل-
نەخشەبڕاوە ناوازەکەی بایۆ دوای ١٠٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە بۆ بەریتانیا
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
بۆ یەکەمجار لە ماوەی هەزارەیەکدا، تابلۆ و نەخشەبڕاوەی بایۆ (Bayeux Tapestry) دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەریتانیا بە مەبەستی نمایشکردنی لە مۆزەخانەی تاقانەی بەریتانی، ئەمەش وەک ڕووداوێکی کلتوری مێژوویی دەبینرێت.
ئەم پارچە هونەرییە دەگمەنە کە درێژییەکەی دەگاتە ٧٠ مەتر، وردەکارییەکانی داگیرکاریی نۆرمانەکان بۆ سەر ئینگلتەرا و شەڕی هێستینگزی تێدا چنراوە و یەکێکە لە گرنگترین بەڵگەنامە بینراوەکانی سەدەی یازدەیەم.
ئەم تابلۆیە بۆ ماوەی چەندین سەدە لە فەرەنسا پارێزراوە و گەڕانەوەی بۆ لەندەن دوای ئەو ماوە درێژە، هێمایەکی بەهێزی پەیوەندییە مێژوویی و کلتورییەکانی نێوان هەردووبوڵاتە.
ئەم هەنگاوە دەرگایەکی نوێ بۆ توێژەران و بینەران دەکاتەوە تا لە نزیکەوە ئاشنای ئەو وەرچەرخانە مێژووییە بن کە نەخشەی سیاسی ئەوروپای گۆڕی، پێشبینیش دەکرێت پێشانگاکە ژمارەیەکی پێوانەیی لە سەردانیکەران تۆمار بکات.
PM:11:04:02/08/2026
ئهم بابهته 16
جار خوێنراوهتهوه