‌تۆم کروز؛ ئەکتەرە بێ رکابەرەکەی جیهان کە پیربوون ناناسێت

وێستگە ستایل-

تۆم کروز؛ ئەکتەرە بێ رکابەرەکەی جیهان کە پیربوون ناناسێت


وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان


تۆم کروز بە یەکێک لە گەورەترین و سەرکەوتووترین ئەکتەرەکانی مێژووی سینەما دادەنرێت، کە بەهۆی فیلمە ئەکشنە پڕ لە سەرکێشییەکانیەوە ناوبانگێکی بێ وێنەی لە سەرانسەری جیهاندا هەیە.


ئەم ئەکتەرە ئەمریکییە لە ساڵی ١٩٦٢ لە نیویۆرک لەدایکبووە، لە تەمەنێکی زووەوە دەستی بە کاری نواندن کردووە و لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوودا توانیویەتی پێگەی خۆی وەک پاشای فیلمە گەورەکانی هۆڵیود بپارێزێت.


کروز بەوە ناسراوە کە زۆربەی دیمەنە مەترسیدارەکانی فیلمەکانی خۆی بێ بەکارهێنانی

"دۆبڵێر" ئەنجام دەدات، بەتایبەت لە زنجیرە فیلمی "Mission Impossible"، ئەمەش وایکردووە ببێتە جێگەی سەرسامی هەوادارانی و تەنانەت ڕەخنەگرانیش.


لە ساڵی ١٩٨٦ بەهۆی فیلمی "Top Gun" بووە ئەستێرەیەکی جیهانی، هەرچەندە چەندین جار بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراوە، بەڵام تا ئێستا خەڵاتەکەی بەدەست نەهێناوە، بەڵام خاوەنی سێ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبە.


سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵەکان، تۆم کروز هێشتا بە وزەیەکی زۆرەوە بەردەوامە لە کارکردن و فیلمەکانی ساڵانە ملیاران دۆلار داهاتیان هەیە، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە ئەو ئەستێرەیەکە تەمەن کاریگەری لەسەر نییە.


سەرچاوە: ماڵپەڕی IMDB و گۆڤاری Variety


PM:10:40:01/08/2026


ئه‌م بابه‌ته 48 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل