ئیلۆن مەسک و نۆڵان دەبنە ڕکابەر؛ "ئۆدەسی" بە ژیریی دەستکرد بەرهەمدەهێنرێت
وێستگە ستایل-
ئیلۆن مەسک و نۆڵان دەبنە ڕکابەر؛ "ئۆدەسی" بە ژیریی دەستکرد بەرهەمدەهێنرێت
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
دوای دەستپێکی نمایشی فیلمە سینەماییە نوێیەکەی کریستۆفەر نۆڵان بە ناونیشانی "The
Odyssey"، ئیلۆن مەسک، گەورە بازرگانی ئەمریکی، ڕەخنەی توند لە فیلمەکە دەگرێت و بەڵێن دەدات لە ڕێگەی ژیریی دەستکردەوە وەشانێکی "ڕەسەنتر" بۆ بینەران بخاتە ڕوو.
ئیلۆن مەسک جەخت لەوە دەکاتەوە، کە پێویستە فیلمەکە "ڕاستەقینە و ڕاستگۆ بێت"، بۆیە بڕیاری داوە تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکردی "گرۆک" بەکاربهێنێت بۆ بەرهەمهێنانی فیلمێکی درێژی ڕەسەن لەبارەی ئۆدەسی، بە جۆرێک کە لە ئاستی مێژووییدا ڕاستگۆ بێت بەرامبەر بەو شاکارە ئەدەبییەی هۆمەر پێشکەشی کردووە.
ئەم ملیاردێرە ئەمریکییە ئاشکرای کردووە، کە کارەکانی ئەم پڕۆژەیە خێرا دەکرێن و بڕیارە پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ، "فیلمە ڕەسەنەکەی ئۆدەسی" بە وەشانی ژیریی دەستکرد پێشکەشی بینەران و هەوادارانی سینەما بکرێت.
ئەم هەنگاوەی مەسک بێ کاردانەوە تێنەپەڕی و بەشێکی زۆر لە فیلمسازان و بەرهەمهێنەرانی سینەما ڕەخنەی توندیان لێ گرتووە. چاودێرانی بواری هونەریش پێیان وایە ژیریی دەستکرد هەرچەندە پێشکەوتوو بێت، ناتوانێت بەرهەمێکی ڕەسەن و پڕ لە هەستی مرۆیی هاوشێوەی کارەکانی نۆڵان پێشکەش بکات.
ئەم کێبڕکێیە نوێیەی نێوان تەکنەلۆژیا و هونەری کلاسیک، مشتومڕێکی زۆری لە ناوەندە میدیاییەکاندا دروست کردووە و هەمووان چاوەڕێی ئەنجامی ئەو فیلمە دەکەن کە مەسک بەڵێنی داوە.
بڵاوکراوەی پەڕەی فەڕمی ئیلۆن مەسک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس
PM:08:28:25/07/2026
ئهم بابهته 264
جار خوێنراوهتهوه