زاها حەدید؛ ئەو خانمەی جیهانی تەلارسازیی مۆدێرنی هەژاند
وێستگە ستایل-
زاها حەدید؛ ئەو خانمەی جیهانی تەلارسازیی مۆدێرنی هەژاند
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
زاها حەدید، یەکێکە لە دیارترین و کاریگەرترین تەلارسازەکانی سەدەی بیست و یەکەم، کە بە دیزاینە بوێر و شێوە جیاوازەکانی ناسراوە. ئەو توانی سنوورەکانی ئەندازیاری تێپەڕێنێت و بیناکان وەک پارچە هونەرییەکەی جوڵاو نیشان بدات.
ئەم خانمە لە ساڵی ١٩٥٠ لە بەغدا لەدایکبووە و دواتر لە بەریتانیا نیشتەجێ بووە و لەوێوە ناوبانگی جیهانی بەدەستهێناوە. ئەو یەکەم ژن بوو لە مێژوودا کە خەڵاتی "پریتزکەر"ی جیهانی بۆ تەلارسازی وەرگرت، کە بە نۆبڵی ئەو بوارە دادەنرێت.
کارەکانی زاها بەوە ناسراون کە هیچ گۆشەیەکی تیژ و هێڵێکی ڕاستیان تێدا نییە، بەڵکو هەمووی شێوەی کێشراوە و لرفەن. لە دیارترین کارەکانی (ناوەندی حەیدەر عەلیێڤ لە باکۆ) و (ناوەندی یارییە ئاوییەکانی لەندەن)ـن، کە وەک شۆڕشێک لە جیهانی بیناسازی دەبینرێن.
زاها حەدید لە بنەماڵەیەکی ڕۆشنبیر گەورە بوو و لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت ماتماتیکی خوێند، پاشان ڕووی لە لەندەن کرد بۆ خوێندنی تەلارسازی. هەرچەندە لە سەرەتادا دیزاینەکانی بە "جێبەجێ نەکراو" دادەنران، بەڵام پێداگرییەکەی وایکرد ببێتە "شاژنی کێشراوەکان".
کۆچی دوایی ئەم خانمە لە ساڵی ٢٠١٦دا زیانێکی گەورە بوو، بەڵام ئەو زیاتر لە ٩٥0 پڕۆژەی لە ٤٤ وڵاتی جیهاندا لە دوای خۆی جێهێشت. ئەو سەلماندی کە تەلارسازی تەنهاbدیوار و سەقف نییە، بەڵکو گوزارشتە لە ئازادی و خەیاڵ.
سەرچاوە: ئەرشیفی گۆڤاری Architectural Digest و بی بی سی نیوز.
PM:07:41:19/07/2026
ئهم بابهته 368
جار خوێنراوهتهوه