یاسای دوو خولەک؛ تەکنیەک کە تەمبەڵی لەناو دەبات
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
زۆربەی ماندوێتی مێشکمان بەهۆی کارە گەورەکانەوە نییە، بەڵکو بەهۆی کەڵەکەبوونی دەیان کاری بچووکە کە لە مێشکماندا وەک "ئاگادارکەرەوە" دەمێننەوە و وزەمان لێ دەبەن.
یاسای "دوو خولەک" کە لە لایەن شارەزای بەناوبانگی بەڕێوەبردن (دەیڤد ئالن) داهێنراوە، دەڵێت: "هەر کارێک هاتە پێشت و ئەنجامدانی کەمتر لە ٢ خولەکی دەویست، هەر ئێستا بیکە و مەیکە بە پلان بۆ دواتر."
ئەمە وەڵامدانەوەی ئیمەیڵێک، شتنی قاپێک، دانانی جلەکان لە شوێنی خۆیان یان تەلەفۆنێکی کورت دەگرێتەوە. کاتێک ئەم کارانە دوادەخەیت، مێشکت بەردەوام وزە خەرج دەکات بۆ ئەوەی لەبیری نەچێت کە دەبێت بیکەیت، ئەمەش دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ.
بە جێبەجێکردنی ئەم یاسایە، تۆ لۆدێکی زۆر لەسەر مێشکت لادەبەیت و ڕێگری دەکەیت لەوەی کارە بچووکەکان ببنە شاخێکی گەورە لە ئەرک. ئەم تەکنیەکە بە یەکێک لە کاریگەرترین ڕێگاکانی بەرهەمداری لە جیهاندا دادەنرێت.
سەرکەوتن لە بەڕێوەبردنی ژیاندا لەو هەنگاوە بچووکانەوە دەست پێ دەکات کە پێمان وایە گرنگ نین، بەڵام کلیلی ئارامیی مێشکن.
سەرچاوە: کتێبی (Getting Things Done - David Allen)
PM:11:53:15/07/2026